بۆ خۆپاراستن لە کۆرۆنا لە هیندستان باری نائاسایی راگەیێندرا

22-03-2020
A+ A-
بۆ رێگریکردن لە زیاتر بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆڤید 19ی سەر بە خێزانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، حکومەتی هیندستان بۆ ماوەی 14 کاژێر باری نائاسایی و قەدەخەی هاتووچۆی لە وڵاتەکەی راگەیاند.
 
ئامانج لەو بڕیارە ئەنجامدانی پشکنینی ڤایرۆسەکەیە بۆ زۆربەی خەڵکی هیندستان، هاوکات رێگریکردن لە زیاتر بڵابوونەوەیکۆرۆنا.
 
ناریندا مۆندی، لە توویتێکیدا داوای لە خەڵکی وڵاتەکەی کردووە پابەندی ئەم بڕیارەی حکومەت بن، هاوکات هۆشداری بە خەڵکی وڵاتەکەی داوە خۆیان بۆ کەرەنتینەکردن ئامادەبکەن و ئەم هەنگاوەشیان بۆ شەڕکردنە لە دژی کۆڤید 19.
 
ژمارەی دانیشتووانی هیندستان زیاتر لە 1.3 ملیار کەس دەبن، بەڵام تاوەکو ئێستا بەپێی ئامارە فەرمییەکان بەتەنیا 332 کەس لەم وڵاتە تووشی ڤایرۆسەکە بوونە، 23 کەسیان چاکبوونەتەوەو 5 کەسیشیان گیانیانلەدەستداوە.  

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە