لە لەندەن کۆنفرانسێکی تایبەت بە زمانی دایک بەڕێوەدەچێت

22-06-2024
رووداو @Rudawkurdish
دیمەنێکی شاری لەندەن. وێنە: ئەرشیڤ/AFP
دیمەنێکی شاری لەندەن. وێنە: ئەرشیڤ/AFP
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

رۆژی شەممە 22-06-2024 لە شاری لەندەن لە بەریتانیا کۆنفرانسێکی تایبەت بە زمانی دایک بەڕێوەدەچێت. دروشمی کۆنفرانسەکە (رۆنەچوون، پاراستن و بووژاندنەوەیەکی بەردەوام)ە.
 
ژمارەیەکی زۆر کەسایەتیی ئەکادیمی لە کوردستان و ئەورووپاوە تێیدا بەشدار دەبن.
 
رەوا هەژار، سەرۆکی کۆمیتەی رێکخراوی کانگا، کە رێکخەری کۆنفرانسەکەن، میوانی دیاسپۆرا بوو. لەبارەی کۆنفرانسەکەوە گوتی، "رێکخراوی کانگا کە رێکخراوێکی قازانج نەویستە و گرنگی بە زمانی دایک دەدات، لە ساڵی 2005 لەلایەن عەدنان شاسوارەوە دامەزراوە، کۆنفرانسەکە ساز دەکەین و ئامانجمانە لە رێگەی کۆنفرانسەکەوە گرنگی و بایەخی زمانی دایک، بەتایبەتی زمانی کوردی بخەینەڕوو، ئەو زمانەی کە توانای مانەوەی هەیە و وەکو قەڵایەکە بۆ مانەوەی نەتەوەی کورد سەرەڕای ئەو هەموو فەرمان و داگیرکارییە بەسەریدا هاتووە."
 
رەوا هەژار روونیکردەوە، رۆژی شەممە 22-06-2024 یەکەم رۆژی کۆنفرانسەکەیە و دوو رۆژ دەخایێنێت، کەسانی پسپۆڕ لە زمانی کوردی قسەکەری کۆنفرانسەکەن؛ هەروەها میوانەکانیش هەموو ئەو کەسانەن کە پسپۆڕی زمانی کوردین، "ئێمە ناتوانین بڵێین بەهۆی کۆنفرانسەکەوە کێشەی زمانی کوردی چارەسەر دەکەین، بەڵکو بتوانین هۆشدارییەکی باش لەسەر هەڵە و کەموکوڕییەکانی زمانی کوردی بدەین و ببێتە هەوێنێک بۆئەوەی لایەنەکانی دیکەش بایەخی زیاتری پێبدەن و کێشەکانی زمانی کوردی چارسەر بکەن."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.