"ترەمپ لە هەوڵی جوڵاندنی ناڕەزاییەکانی ناوخۆی ئێرانە"

22-07-2018
سەعد هەورامی
نیشانەکردن ئەمریکا ئێران ترەمپ
A+ A-

رووداو-رۆیتەرز

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، سەرۆکی ئەمریکا لە هەوڵی جوڵاندنی ناڕەزایەتییەکانی ناوخۆی ئێرانە و هەریەک لە جۆن بۆڵتن و مایک پۆمپیۆ سەرەکیترینی ئەو کەسانەن کە هاوکاریی دەکەن. 

رۆیتەرز لەسەر زاری ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەمریکاوە بڵاویکردووەتەوە حکومەتەکەی دۆناڵد ترەمپ کەمپەینی پڕوپاگەندەی دژی حکومەتی ئێران دەستپێکردووە و ئامانجیش لەو کەمپەینە دروستکردنی نائارامییە لەو وڵاتە و گوشار خستنەسەر ئێرانە بۆ ئەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی و ژمارەیەک لە چالاکییە ناوچەییەکانی رابگرێت.

رۆیتەرز ئاماژەی بەوەشداوە کە هەریەک لەمایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوە و جۆن بۆڵتن، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا ئەرکی جێبەجێکردنی ئەو بەرنامەیەیان لە ئەستۆگرتووە و بۆ ئەوەش چەندین لێداوانی جۆراوجۆر و تووندیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردووەتەوە. 

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە نەیویستووە ناوی بڵاوبکرێتەوە بە رۆیتەرزی راگەیاندووە، ئەمریکا نایەوێت حكومەتی ئێران بگۆڕێت، بەڵکو دەیەوێت رەفتاری حکومەتی ئێران بگۆڕێت. 

بڕیارە ئەمڕۆش وەزیری دەرەوەی ئێران لە کتێبخانەی دۆناڵد ریگن لە لۆس ئەنجلس لە کۆنفرانسێکدا لە ژێر ناونیشانی "دەنگی ئێرانیان" گوتارێک پێشکەش بکات و لەگەڵ ژمارەیەک لە ئێرانیانی دانیشتووی ئەمریکا گفتوگۆبکات. 

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە