سەرۆکوەزیرانی سلۆڤاکیا خزمەتکاری نییە و خۆی کارەکانی ماڵەوەی دەکات

23-12-2024
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
سەرۆکوەزیرانی سلۆڤاکیا خۆی بۆ کار ئامادە دەکات
سەرۆکوەزیرانی سلۆڤاکیا خۆی بۆ کار ئامادە دەکات
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە ڤیدیۆکەدا سەرۆکوەزیرانی سلۆڤاکیا لە هۆتێلێکی شاری برۆکسل دەبینن، ئەو بەبێ هیچ خزمەتکارێک، خۆی بۆ کۆبوونەوەکانی یەکێتیی ئەورووپا ئامادە دەکات. 
 
سەرۆکوەزیرانی سلۆڤاکیا ناوی رۆبێرت فیکۆیە. دەڵێت، "پڕۆگرامێکی تایبەتم بۆ خۆم ئامادەکردووە کە نزیکەی کاژێرێک دەخایێنێت. چەند جارێک بۆ خولەک و نیوێک راهێنان دەکەم. پاشان بۆ 30 چرکە شناو دەکەم. دواتریش خۆم بۆ کار ئامادە دەکەم."
 
رۆبێرت بەدەم وەرزشەوە، خۆی بۆ کارەکەی ئامادە دەکات. جلەکانی ئوتوو دەکات، پێڵاوەکانی بۆیاخ دەکات، ریشی دەتاشێت و جلەکانیشی ئامادە دەکات. 
 
رۆبێرت لە ساڵی 2023وە پۆستەکەی وەرگرتووە بۆ چوار ساڵ، پێشتریش لە ساڵانی 2006 بۆ 2010 و 2012 بۆ 2018 هەمان پۆستی هەبووە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ رووداو: پرۆسەی چارەسەری بۆ کورد لە تورکیا دەرفەتێکی مێژووییە

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا سەبارەت بە هۆکارەکانی کۆچی کورد لە تورکیاوە بۆ وڵاتەکەی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کە بەرلین لە نزیکەوە چاودێری دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە تورکیا دەکات. وەزارەتەکە "پرۆسەی چارەسەری" نێوان ئەنقەرە و پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) وەک "دەرفەتێکی مێژوویی" بۆ باشترکردنی دۆخی یاسایی کورد لە قەڵەم دا. لەلایەکی دیکەوە فەرمانگەی کۆچی ئەڵمانیا ئاشکرای کردووە، کە رێژەی 65٪ی پەنابەرانی تورکیا لەو وڵاتە کوردن. گوتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، رۆژی یەکشەممە 17ی ئایاری 2026، لە وەڵامی پرسیارەکانی رووداو ئەم قسانەی کرد.