سێ بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان سزای مردنیان بەسەردا سەپێنرا

23-04-2015
لیناڤا کاوە
نیشانەکردن مالیزیا ماددەی هۆشبەر
A+ A-

رووداو - ئاژانسەکان

لە وڵاتی مالیزیا ، دادگاییکردنی سێ کەسی مالیزی لە پوتراجیا ئەنجام درا و لەئاکامدا هەرسێکیان سزای مردنیان بەسەردا سەپێندرا. 

 
دوای پێداچوونەوەی کەیسەکە لە لایەن دادوەری گشتی، رۆژی پێنجشەمە ٢٣/٤/٢٠١٥ دادگا بڕیاریدا سزای مردن بەسەر ئەو سێ کەسەدا بسەپێندرێت ، کە بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستگیرکرابوون . 
 
جۆسی ریگنۆن، سیمۆن گۆنگازل و لویس ئەفۆنۆس، لە مانگی ئاداری ٢٠٠٨، لە کۆگایەک بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر کران، لەگەڵیشیان دەستگیرا بەسەر: بڕی ٣٠ کیلۆگرام ميثامفيتامين کە بەهاکەی ١٥ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بوو، لەگەڵ چەند کەلوپەلێکی تایبەت بە دروستکردنی ماددە هۆشبەرەکان.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە