کۆریای باکوور: مایک پۆمپیۆ "گیای ژەهراوی" ناو دیپلۆماسییەتی ئەمریکایە

23-08-2019
هۆشەنگ دارا
نیشانەکردن کۆریای باکوور
A+ A-

رووداو - هەولێر

وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکوور مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە "گیای ژەهراوی" ناو دیپلۆماسییەتی ئەمریکا ناودەبات. 

ری یۆنگ هو، وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت "سێبەرێکی تاریک کەوتووەتە سەر داهاتووی دانوستاندنەکانی نێوان ئەمریکا و کۆریای باکوور". 

ری یۆنگ پۆمپیۆ بە بەشێک لە هۆکاری کێشەکان دەزانێت و بە "گیای ژەهراوی" ناو دیپلۆماسییەتی ئەمریکای ناودەبات. دەشڵێت، پۆمپیۆ کەسێکی "بێشەرمە" و لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ پیۆنگ یانگ بۆ داماڵینی چەکی ئەتۆمی و باشکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە کیم جۆنگ ئون پاڕاوەتەوە. 

راگەیێندراوەکەی وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور وەڵام بوون بۆ لێدوانەکەی مایک پۆمپیۆ کە گوتبووی سزاکانی ئەمریکا بە تەواوی لەسەر کۆریای باکوور دەمێننەوە تاوەکو ئەوکاتەی ئەو وڵاتە دەستدەکات بە لەنێوبردنی چەکە ئەتۆمییەکانی. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی بریندارێکی هێرشەکەی سیدنیی ئوسترالیا و ئەو کوڕ و باوکەی پۆلیس دەڵێت هێرشەکەیان کردووە

کوڕ و باوکێکی بە رەچەڵەک پاکستانی هێرشەکەی سیدنیی ئوسترالیایان کردووە

لە ئەنجامی هێرشەکەی رۆژی یەکشەممەی شاری سیدنیی ئوسترالیا، 16 کەس کوژران کە یەکێک لە کوژراوەکان هێرشکارەکە بووە. پۆلیس رایگەیاندووە، هێرشەکە لەلایەن باوک و کوڕێکەوە کراوە کە بە رەچەڵەک پاکستانین؛ باوکەکە لەکاتی هێرشەکەدا لەلایەن پۆلیسەوە کوژراوە، کوڕەکەش بە برینداری دەستگیر کراوە و دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە