رووداو – france24
مووشەكی تۆماهۆك، كە لەلایەن هێزی دەریایی ئەمریكا بۆ لێدانی بنكەكانی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) بەكاریهێنرا، بە باشترین و كاریگەرترین مووشەكی ئەمریكی دادەندرێت و دەتواندرێت لە بورج یان لە ژێردەریایی لە پانتایی ئاوەوە بهاوێژرێت و بە یارمەتی كەشتی ئاسمانی ئامانجەكان بپێكێت.
مووشەكی تۆماهۆك لە خێزانی ئەو مووشەكانەیە، كە پێیان دەگوترێت مووشەكی كروز، دەتوانێت خۆی ئاراستەی خۆی بگۆڕێت و چەندین بەكارهێنانی هەیە و دەكرێت بەپێی پێویستی كڵاوەی سەری بگۆڕدرێت.
نوێكاری لە چۆنییەتی كاركردنی مووشەكی تۆماهۆكدا كراوە ئێستاش مووشەكەكە دەتوانێت سیستمی دیاریكردنی شوێن بەكاربهێنێت، هەروەها مووشەكەكە دەتوانێت لە میانەی فڕینیدا خێراییەكەی بگۆڕێت.
ئەم مووشەكە لە نزمییەكی زۆرەوە دەفڕێت و دەتوانێت سوود لە چەندین سەرچاوەی زانیاری وەربگرێت، كە لە كەشتی ئاسمانی یان كەشتی دەریایی بۆی رەوانە دەكرێت، بۆیە مووشەكەكە دەتوانێت ئاراستەی خۆی لە كاتی فڕینیدا بگۆڕێت و ئامانجێكی جووڵاوە بپێكێت.
ڤێرژنی یەكەمی مووشەكی تۆماهۆك لە ساڵی 1983 دەرچووە و هەردوو كۆمپانیای ژەنەراڵ موتۆرز و رایسۆن ماك دۆناڵد دوو گلاس دروستی دەكەن. هەر مووشەكێك نرخی لەنێوان ملیۆن بۆ ملیۆن و نیوێك دۆلاری ئەمریكییە.
دەكرێت كڵاوەی ئەم مووشەكە بڕی 450 كیلۆگرام ماددەی تەقەمەنی تێبكرێت و تەنانەت دەكرێت كڵاوەی ئەتۆمیشی بخرێنە سەر، مەودای مووشەكەكە 2 هەزار و 500 كیلۆمەتر دەبێت و خێراییەكەشی دەگاتە 880 كیلۆمەتر لە كاژێرێكدا.
ئەو وڵاتانەی مووشەكی تۆماهۆكیان هەیە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و بەریتانیان، بۆ یەكەمجار هێزی دەریایی ئەمریكی ئەم مووشەكەی لە جەنگی دژی عێراق لە ساڵی 1991 بەكارهێنا.
تاوەكو ئێستا نزیكەی 6 هەزار مووشەكی تۆماهۆك دروستكراوە و ئێستاش 2 هەزاریان لەبەردەستدان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ