بەریتانیا 2 ملیۆن پاوەند پێشکەشی منداڵانی پەنابەر دەکات

23-10-2013
ئاری رەسوڵ
نیشانەکردن پەنابەری سووری، هاوكاری، بەریتانیا
A+ A-
رووداو- هەولێر

بەریتانیا بڕی دوو ملیۆن پاوەند هاوکاری  پێشکەشی منداڵانی پەنابەرانی سووری دەکات لە عێڕاق و هەرێمی کوردستان.

نزیکەی 200 هەزار پەنابەری سووری لە هەرێمی کوردستاندا هەن. پارەکە لەلایەن وەزارەتی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی بەریتانیاوە پێشکەشی رێکخراوی یونیسێف دەکرێت بۆ دابینکرنی ئاو و خزمەتگوزاری پاراستنی منداڵانی پەنابەر.

لە راگەیەندەراوێکدا کە کۆپییەکی بۆ (رووداو) نێراوە،  جەستن گرینین، وەزیری پەرەپێدانی نێودەوڵەتی بەریتانیا دەڵێت:"ژیانی منداڵانی سووری بەهۆی ململانێکانەوە تێکچووە. ئەوان رووبەڕووی چەندین ترس و ئەزموونی تاڵ بوونەتەوە و لە  ماڵ و خێزان و دۆستەکانیان دوور کەوتوونەتەوە".

جەستن گرینین دەشڵێت "حکومەتی بەریتانیان ئەوە دڵنیادەکاتەوە کە منداڵە پەنابەرەکان هاوکاریان پێشکەدەکرێت، هەروەها هاوکارییەکە پشتگیری کارەکانی یونیسێف دەکات لە 5 کەمپە تازەکانی عێڕاق".









کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە