گالەری


AFP / Kirill KUDRYAVTSEV

گەڕانەوەی ناڤالنی بۆ رووسیا و دەستگیرکردنی، خۆپێشاندانێکی گەورەی لە چەند شارێکی رووسیا و بەتایبەت مۆسکۆی پایتەخت لێکەوتووەتەوە.
 
هەفتەی رابردوو ئەلێکس ناڤالنی، سەرۆکی پارتی رووسیای ئایندە کە پارتێکی ئۆپۆزیسیۆنە دژی سەرۆکی وڵاتەکە، دوای نزیکەی سێ مانگ لە نەخۆشخانەکانی بەرلین، بە فڕۆکەیەک گەڕایەوە رووسیا و راستەوخۆ دەستگیرکرا.
 
ناڤالنی رەخنەگرێکی تووندی ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیایە کە لە ماوەی 10 ساڵی رابردوو چەندین خۆپێشاندانی دژی بەرتەسکیی ئازادی رادەربڕین و تاکڕەوی سیستەمی دەسەڵات لە وڵاتەکە رێبەریی کردووە.
 
یەکەمجارە خۆپێشاندانەکان دژی ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا بەو گەورەییە بکرێن. پۆلیسی رووسیا بەتووندی رووبەڕووی خۆپێشاندەران دەبێتەوە. بەپێی ئەو وێنانەی کە لە ئاژانسەکان بەتایبەت AFP بڵاوبوونەتەوە، ژمارەیەک خۆپێشاندەر کە دەگوترێت زیاتر لە سێ هەزار کەسن دەستگیرکراون و هەروەها چەندین کەسیش بریندارکراون.