رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ (یەکشەممە، 24-3-2024) رۆژی ماتەمینیی نیشتمانی بوو لە رووسیا، بەهۆی ئەو هێرشەی کرایە سەر هۆڵی ئاهەنگەکانی نزیک مۆسکۆ، کە خوێناویترین هێرش بوو لە 20 ساڵی رابردوودا.
هەرچەندە رێکخراوی داعش بەرپرسیارییەتیی ئەنجامدانی هێرشەکەی لەئەستۆگرتووە، بەڵام بەرپرسانی رووسیا ئاماژەیان بە بەرپرسیارییەتی رێکخراوەکە نەدا و لەبەرامبەردا باسی دەستهەبوونی ئۆکراینا دەکەن لەو هێرشەدا.
بەپێی دوایین ئامارەکان کە لێکۆڵەرانی ئەمنیی رووسیا بڵاویان کردووەتەوە، ژمارەی ئەوانەی بەهۆی هێرشەکەوە کوژراون، گەیشتە 137 کەس، کە سێیان منداڵن.
ئەمڕۆ لە مۆسکۆ دۆخی ماتەمگێڕان باڵی بەسەر زۆربەی شوێنەکاندا گرت، ئاڵای رووسیا بۆ نیوەی داگیرا و زۆربەی شوێنەکانی کاتبەسەربردنیش داخران.
وێنەکان: AFP