وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ رووداو: بە تووندی سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر نزیک شاری هەولێر دەکەین

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوای ئەوەی شەش پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بەهۆی زنجیرە هێرشێکی مووشەکیی ئێران شەهید بوون و 30ـی دیکەش برینداربوون؛ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی راگەیاند، سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستان دەکەن و سەرەخۆشیی لە خێرانی ئەو پێشمەرگانە دەکەن کە لە هێرشەکەدا شەهید بوون.
 
رۆژی چوارشەممە 25-03-2026 (سێشەممە بەکاتی ئەمریکا) تۆمی پیگۆت، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی گوت: "ئەمریکا بە تووندی سەرکۆنەی هێرشە فراوانەکانی ئێران و میلیشیا تیرۆریستەکانی عێراق دەکات، لە دژی هاووڵاتییانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانمان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، لەوانەش هێرشە قێزەونەکەی ئەمڕۆ لە نزیک هەولێر لە هەرێمی کوردستان."
 
پیگۆت هەروەها گوتی: "سەرەخۆشی لە خێرانی ئەو پێشمەرگانە دەکەین کە کوژراون و هیوای چارەسەری خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازین."
 
بەرەبەیانی سێشەممە بە درۆن و مووشەک هێرشکرایە سەر هێزێکی پێشمەرگە لە سپیلک لە قەزای خەلیفانی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە پارێزگای هەولێر. وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، شەش پێشمەرگە شەهید بوون و 30ـی دیکەش برینداربوون.
 

 

 

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: "بارەگایەکی فیرقەی 7ـی پیادەی دەڤەری 1 و هێزێکی فیرقەی 5ـی پیادەی هێزی پێشمەرگە لە سنووری سۆران، لە کردەوەیەکی دووژمنکارانە و بە غەدر و خیانەت و دوور لە هەموو ئاکارێکی مرۆڤایەتی و دراوسێیەتی، بەر هێرشی 6 موشەکی بالیستی ئێرانی کەوتن."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مارکوەین مەڵین، وەزیری نوێی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا

وەزیری نوێی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا دەستنیشان کرا

ئەنجوومەنی پیرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (سێنات)، 'مارکوەین مەڵین'ی وەک وەزیری نوێی ئاسایشی ناوخۆ (DHS) پەسند کرد. ئەمەش لە کاتێکدایە کە وەزارەتەکە بەهۆی پەککەوتنی بەشێکی حکومەت و جێبەجێکردنی سیاسەتە تووندەکانی کۆچبەری لە دۆخێکی هەستیاردایە