رووداو دیجیتاڵ
وێنەکان: AFP
چەکدارانی گرووپی ڤاگنەر چوونەتە نێو هەرێمی رۆستۆڤ و دەڵێن بەرەو مۆسکۆ بەڕێوەن. سەربازانی سوپای رووسیاش لە دەوروبەری کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا - کرێملن بڵاوبوونەتەوە. بەشێکی خەڵکیش شڵەژاون.
رۆژی شەممە، 24ـی حوزەیرانی 2023، ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، یاخیبوونی گرووپی ڤاگنەر "خەنجەر لێدانە لە پشتەوە" و گوتی کە یەڤگینی پریگۆژین، سەرۆکی گرووپەکە "خیانەتی لە رووسیا کردووە" و بەڵێنی سزادانی یاخیبووانی دا.
پریگۆژین و چەکدارەکانی دەڵێن، دەستیان بەسەر هەرێمی رۆستۆڤدا گرتووە و فڕۆکەخانەی سەربازیی هەرێمەکەیان کۆنتڕۆڵکردووە و "بەرەو مۆسکۆ دەچین".