وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ رووداو: لە نزیکەوە چاودێریی دۆخی عەفرین دەکەین

24-10-2022
رۆژ عەلی زاڵە
رۆژ عەلی زاڵە @RojZalla
نێد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و رۆژ عەلی زاڵە، بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە واشنتن
نێد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و رۆژ عەلی زاڵە، بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە واشنتن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی رەوشی عەفرین بە رووداوی راگەیاند، بەکارهێنانی خاکی سووریا لەلایەن گرووپە "تیرۆریست و پەڕگیرەکانەوە" مایەی نیگەرانیی "هەموو لایەکە" و گوتیشی، ئەوان لە نزیکەوە چاودێریی دۆخەکە دەکەن.
 
لەبارەی رەوشی شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان نێد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیارێکی رۆژ زاڵە، بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە واشنتن، ئاماژەی بەوە کرد، "لە نزیکەوە چاودێریی دۆخەکە دەکەین."
 
ئەوەش لە کاتێکدایە، دەستەی تەحریر ئەلشام، لقی پێشووی رێکخراوی قاعیدە، کە هەردووکیان لەلایەن ئەمریکاوە خراونەتە "لیستی تیرۆرەوە"، نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر هێرشێکی بۆسەر عەفرین دەستپێکرد و لە دەستی فەیلەقی سێیەمی سوپای نیشتمانیی سووریای دەرهێنا، کە لە تورکیاوە نزیکە.
 
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رۆژ زاڵەی گوت، "بەکارهێنانی خاکی سووریا لەلایەن گرووپە تیرۆریست و پەڕگیرەکانەوە، مایەی نیگەرانیی هەموومانە."
 
جەختیشیکردەوە کە ئەمریکا لەگەڵ هاوبەشەکانی لە ناوچەکەدا چاودێریی دۆخەکە دەکات و کۆمەڵێک ئامرازیان لە بەردەستدایە بۆئەوەی دژی گرووپەکان بەکاریبهێنن.
 
هەفتەی رابردووش وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە رێگەی ئیمەیڵێکەوە بۆ رووداوی دووپاتکردەوە کە ئەوان داوا لە دەستەی تەحریر ئەلشام دەکەن بە "زووترین کات" عەفرین جێبهێڵێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ماکس لوکس، ئەندامی پەرلەمانی فیدراڵی ئەڵمانیا (بۆندستاگ) لە کۆبوونەوەیەکدا

پەرلەمانتارێکی ئەڵمانیا: دەبێت بەرلین کەناڵی دیپلۆماسی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بکاتەوە

ئەندامێکی پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیا رەخنە لە حکومەتی وڵاتەکەی دەگرێ کە بەرامبەر دۆخی ئێستای سووریا "بێ هەڵوێستە"، هاوکات داوا دەکات بەرلین بە فەرمی کەناڵی دیپلۆماسی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بکاتەوە و دەڵێت: "پێشتر کوردەکانمان بە تەنیا جێهێشتن و دەبێت پەند لەو هەڵەیە وەربگرین."