کۆمپانیای OpenAI بەنیازی راکێشانی 100 ملیار دۆلار وەبەرهێنانی نوێیە

24-12-2023
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کۆمپانیای OpenAI، دامەزرێنەری ChatGPT لە قۆناخی سەرەتایی دانوستاندنە لەگەڵ وەبەرهێنەران و سندووقەکانی وەبەرهێنان بۆ ئەوەی نزیکەی 100 ملیار دۆلار سەرمایەی نوێ بهێنێتەوە نێو کۆمپانیاکە.
 
بەپێی چەندین سەرچاوەی تەکنۆلۆجی، کۆمپانیای OpenAI بەنیازە لەڕێگەی فرۆشتنی بەشێک لە پشکەکانی کۆمپانیاکە، لە سەرەتای مانگی داهاتوودا، نزیکەی 86 ملیار دۆلار سەرمایە بۆ پەرەپێدانی پرۆژەکانی کۆبکاتەوە.
 
OpenAI هەروەها لە دانوستاندندایە لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەبوزەبی، بۆئەوەی نزیکەی 8 تاوەکو 10 ملیار دۆلاری دیکە لە پڕۆژەیەکی بەرهەمهێنانی چیپی ئەلیکترۆنیی کۆمپانیاکە وەبەرهێنان بکات.
 
پێشتر کۆمپانیای زەبەلاحی مایکرۆسۆفت رایگەیاندووە، تاوەکو 10 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە کۆمپانیای OpenAI دەکات.
 
کۆمپانیای OpenAI لە کۆتایی ساڵی رابردوو پلاتفۆرمی ChatGPTی دامەزراند و شۆڕشێکی نوێی لە جیهانی ژیریی دەستکرد هێنایە ئاراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.