خۆپیشاندان دژی حكومەتی ژاپۆن دەكرێت

25-01-2015
جوانە جاف
ژاپۆن
ژاپۆن
نیشانەکردن ژاپۆن ، داعش
A+ A-

رووداو - ئاژانسەكان

دوای ئەوەی هەواڵی كوژرانی یەكێك لە بارمتە ژاپۆنییەكان لەلایەن داعشەوە بڵاوكرایەوە و حكومەتی ژاپۆنیش پشتڕاستیكردەوە، ژمارەیەك خەڵكی ژاپۆن لە شاری تۆكیۆی پایتەختی ئەو وڵاتە دەستیانكرد بە خۆپیشاندان و رەخنەیان لە شینزۆ ئابێ سەرۆكوەزیرانی ژاپۆن گرت بەوەی نەیتوانیوە مامەڵەیەكی دروست بكات بۆ ئازادكردنی بارمتەكان.

كوژرانی هارورا یاكوا، یەكێك لە بارمتە ژاپۆنییەكان لەلایەن داعشەوە كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و سەرۆكوەزیرانی ژاپۆن ئەو كارەی داعشی بە "كارێكی دڕندانە" وەسفكرد و ژمارەیەكی زۆر لە سەركردەكانی جیهانیش پشتیوانیی خۆیان بۆ حكومەتی ژاپۆن دووپاتكردەوە. بەڵام ژمارەیەك خەڵكی تۆكیۆ لەو خۆپیشاندانەی رۆژی یەكشەممە ٢٥ی كانوونی دووەم ئاماژەیان بەوەكرد، كە حكومەتی ژاپۆن مامەڵەیەكی دروستی نەكردووە و بێتوانابووە لە رزگاركردنی بارمتەكاندا. هەروەها داواشیان لە حكومەت كرد هەموو كارێك بۆ ئازادكردنی كێنج گۆتۆ دوەمین بارمتەی ژاپۆنی بكات كە هەڕەشەی كوشتنی لەسەرە.

رۆژی سێشەممەی رابردوو چەكدارانی داعش لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا وێنەی دوو بارمتەی ژاپۆنییان بڵاوكردەوە و هەڕەشەی كوشتنیان لێكردن. داواشیان لە حكومەتی ژاپۆن كرد لەبەرامبەر ئازادكردنی ئەو دوو بارمتەیەدا بڕی ٢٠٠ ملیۆن دۆلار بداتە چەكدارانی داعش.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە