رووداو - ئاژانسەكان
بەهۆ ئەو شەپۆلە گەرمییەی وڵاتی هیندی گرتووەتەوە، ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ 470 كەس بەرزبووەتەوە، نووسینگەی كەشناسیش پێشبینی دەكات ئەو شەپۆلە گەرمییە تا دوو هەفتەی دیكە بخایەنێت.
بەهۆی ئەو شەپۆلە گەرمییەی ویلایەتەكانی ئەندرا برادیش و تیلانجانای لە باشووری هیند گرتووەتەوە، رۆژی دووشەممە 25ی ئایاری 2015، بەرپرسانی هیند رایانگەیاند " ژمارە ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ 470 كەس بەرزبووەتەوە و نەخۆشخانەكانی ئەو دوو ویلایەتەش پڕبوونە لەو كەسانەی تووشی بەركەوتنی خۆر و وشكبوونەوە بوونەتەوە". پلەی گەرماش بەپێی كەشناسی لەو وڵاتە گەیشتووەتە 50 پلەی سەدی.
حكومەتی ویلایەتی ئەندرا برادیش، هەفتەی رابردوو رایگەیاند، بارودۆخەكە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە بوەتە مایەی سەغڵەتی، دوای لە خەڵكیش كردبوو لە نێوان كاژێر 11 بۆ 4ی دوای نیوەڕۆ لە ماڵەكانیان نەیێنە دەرەوە.
هیند ماوەیەكی دوورو درێژە شەپۆلی گەرمی لەناوەبەر بەخۆیەوە دەبینێت، ئەویش تەنیا لەو كاتانەی كەشوهەو زۆر گەرمدەبێت و بەو هۆیەوەش لە نەوەدەكانی سەدەی رابردووەوە، هەزاران كەس گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ