وێنەکان: شۆن بۆیس
لەگەڵ نزیکبوونەوەی سەری ساڵی نوێی زایینی لە ئەمریکاش هاوشێوەی بەشێکی زۆر لە وڵاتان دەست بە ئامادەکاری کراوە. شەقامەکانی واشنتن رازێنراونەتەوە و بووەتە یەکێک لە شوێنە سەرنجڕاکێشەکان بۆ ئاهەنگی سەری ساڵ و خەڵک سەردانی دەکەن.
ساڵی رابردوو بەهۆی پەتای کۆرۆناوە چەندین رێوڕەسم و ئاهەنگ هەڵوەشێندرانەوە، کە گرنگترینیان، داگیرساندنی چەندین داری کریسمس بوو لە نزیک کۆشکی سپی کە لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە، ئەوە یەکەمجار بوو کە ئەو دارانە نەڕازێندرانەوە. ئەمساڵ دووبارە ئەو دارانە دانرانەوە کە هەریەکەیان لە ویلایەتێکەوە نێردراون.