قوبرسی باکوور سەرۆککۆماری نوێی هەڵبژارد

26-04-2015
رەها گەڵاڵەیی
نیشانەکردن قوبرسی باکوور
A+ A-

رووداو - لێفکۆشا

رۆژی 26-4-2015 ، خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری لە قوبرسی تورکی بەڕێوەچوو. بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان موستەفا ئاکنجی، رکابەری سەرۆککۆماری ئێستا توانی زۆرینەی دەنگەکان بەدەستبهێنێت.

قوبروسی باکوور لە ساڵی 1974 ەوە لەلایەن سوپای تورکیاوە لە باشووری قوبرس جیاکرایەوە، دەوڵەتێکی بەناوی کۆماری تورکی قوبرسی باکوور تێدا دامەزراوە.

ئەم دەوڵەتە تەنها لەلایەن تورکیاوە دانی پێدانراوە و کۆمەڵگای نێودەڵەتی نایناسێت. دەروێش ئەرئۆغڵو، سەرۆککۆماری دووەمی قوبرسی باکوور لە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵدا، لەگەڵ رکابەرێکی بەهێز رووبەڕووبووەوە.

لە یەکەم خولی هەڵبژاردنەکەدا کە بەبەشداری 7 کاندید بەڕێوەچوو، کەس نەیتوانی لەسەدا 50 ی دەنگەکان بەدەستبهێنێت. دەروێش ئەرئۆغڵو لەگەڵ موستەفا، ئاکنجیی رکابەری مانەوە بۆ خولی دووەم. لە ئەنجامی ئەو خولەش موستەفا ئاکنجی بە سەرۆککۆماری نوێی قوبرسی باکوور هەڵبژێردرا

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە