کارزان رەسوڵ
رووداو - الجزیرە
لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بۆ سەرووی 50 پلەی سەدی لە هەندێک ناوچەی هیندستان، 8 سەد کەس گیانیان لەدەستدا.
فەرمانگەی کەشناسی هیند رایگەیاند، هۆشداری بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمایان لە هەندێک لە ناوچەکانی ئەو وڵاتە بە هاووڵاتیان داوە، کە پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا پلەی گەرما بگاتە 45 پلەی سەدی.
سەرەتای هاوینی هەموو ساڵێک بە دەیان هەزار کەس لە سەرجەم ناوچەکانی هیند بەهۆی نەبوونی کارەباوە بەدەست بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە دەناڵێنن. لە ویلایەتی ئەندرا برادیش لە باشووری هیند، زیاتر لە 551 کەس گیانیان لە دەستداوە، لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ سەرووی 47 پلەی سەدی.
بی توڵسی رانی، بهڕێوبهری كارهساته سرووشتییهكانی ئهو ویلایهتهش رایگهیاندووه، كه زۆربهی قوربانییهكان بههۆی ئهوهوه بووه كە راستهوخۆ تیشكی خۆریان بهركهوتووه و تهمهنیان له سهرووی پهنجا ساڵهوه بووه.
هیند ماوەیەكی دوورودرێژە شەپۆلی گەرمی لەناوبەر بەخۆیەوە دەبینێت، ئەویش تەنیا لەو كاتانەی كەشوهەوا زۆر گەرمدەبێت و بەو هۆیەوەش لە نەوەدەكانی سەدەی رابردووەوە، هەزاران كەس گیانیان لەدەستداوە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ