چالاکڤانێک: پۆلیسی یۆنان 70 کۆچبەر دیپۆرتی تورکیا دەکاتەوە

26-05-2025
ژیڤان بەکر
ژیڤان بەکر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

چالاکڤانێکی بواری کۆچبەری لە ئەورووپا دەڵێت، پۆلیسی یۆنان ژمارەیەک کۆچبەری بە ئاراستەی تورکیا گەڕاندوونەتەوە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 26ی ئایاری 2025 رەنج پشدەری، چالاکڤانی بواری کۆچبەری لە ئەورووپا بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "70 کۆچبەر لە تورکیاوە بە بەلەم بەڕێکەوتبوون تاوەکو بچنە ئیتاڵیا؛ ئێوارەی دوێنێ پۆلیسی یۆنان پێی زانیون و چاوەڕێی کردوون تاوەکو گەیشتوونەتە سنووری ئاویی یۆنان."
 
بە گوتەی ئەو چالاکڤانەی کۆچبەری لە ئەورووپا، کۆچبەرەکان نزیکەی 20یان منداڵن و ژمارەیەکیشیان ژنن.
 
رەنج پشدەری گوتی، "درەنگانی دوێنێ شەو پۆلیسی یۆنان بە کۆچبەرەکانی گوتووە، یارمەتیتان دەدەین و خواردنتان پێدەدەین، بۆئەوەی بتوانن دەستگیریان بکەن."
 
ئەو چالاکڤانە باسی لەوەش کرد، "پێش ئەوەی پۆلیسی یۆنان ئەو کۆچبەرانە دەستگیر بکات، پەیوەندییان پێوەکردم و ژمارەیەک وێنەی نێو بەلەمەکەیان بۆم نارد، چونکە کە پۆلیس دەستگیریان دەکات، مۆبایلیان لێ دەسەنێت."
 
رەنج پشدەری ئەوەشی خستەڕوو، پۆلیسی یۆنان کۆچبەرەکانی دەستبەسەر کردووە و بە ئاراستەی تورکیا گەڕاندوونیەتییەوە. ئاماژەی بەوەش کرد، "ئێستا کۆچبەرەکان لای پۆلیسی تورکیان" و پێشبینیی کرد رەوانەی وڵاتانی خۆیان بکرێنەوە، لەوانەش ئەوانەی خەڵکی هەرێمی کوردستانن.
 
بە گوێرەی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، پار 208 هەزار و 679 کۆچبەر بە دەریای نێوەڕاست و رۆژئاوای ئەفریقاوە چوونەتە ئەورووپا کە ژمارەکە 29%ی لە 2023 کەمترە و 10%یشی لە پێرار زیاترە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە