هەزار كەس لە نیمچە کیشوەری هیند چوونەتە پاڵ داعش

26-09-2014
ئاسۆ فیشەگی
نیشانەکردن داعش
A+ A-

رووداو - رۆیتەرز

بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا نزیکەی هەزار كەس لە 36 وڵاتی ناوچەکانی نیمچە کیشوەری هیندەوە تاوەکو زەریای هێمن چوونەتە نێو ریزەکانی داعش.

ئەمیراڵ سامۆیل لۆکلێر، فەرماندەی سەربازیی هێزەکانی ئەمریکا لە زەریای هێمن لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" بەپێی زانیاریە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا نزیکەی 1000 جیهادی لە ناوچەکانی نیمچە کیشوەری هیندەوە تاوەکو زەریای هێمن چوونەتە نێو ریزەکانی گرووپی داعش لە عێراق و سووریا".

فەرماندە سەربازییەکەی ئەمریکا زۆرتر دەڵێ،" ژمارەی جیهادییەکانی داعش تا دێ زۆرتر دەبێت، چونکە جیهادی زۆر هەن لە وڵاتانی نیمچە کیشوەری هیند تا دەگاتە زەریای هێمن کە ژمارەیان 36وڵاتە، چوونەتە نێو داعش یان بەنیازن بچنە نێو ریزەکانی".

ئەمە لەکاتێکدایە گرووپێکی تووندڕەو لە وڵاتی فلپین بۆ پاڵپشتیکردنی گرووپی داعش لە چەند رۆژی رابردوودا هەڕەشەی کوشتنی بارمتەیەکی ئەڵمانیان کرد، ئەمەش دڵەڕاوکێی لای وڵاتانی رۆژئاواو ناوچەكە دروستکردووە، لە ئەگەری ئەوەی داعش بتوانێ جیهادییەکانی ئاسیا بەرەو خۆی رابکێشێ.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە