پردە زێڕینەکەی سان فرانسیسکۆ.. یەکێک لە سەرسوڕهێنەرەکانی سەدەی بیستەم

27-01-2015
یەحیا بەرزنجی
رووداو
رووداو
نیشانەکردن سان فرانسیسکۆ
A+ A-

رووداو - سان فرانسیسکۆ

حەفتاو هەشت ساڵە پردە ئاڵتوونییەکەی سانفرانسسیسکۆ هێشتا لە نێو چەقی دەریايی ئارامدا بەپێوە وەستاوە، رەنگە لە دروستکردنییەوە بیریان لەوە کردبێتەوە كە ئەم بەرزەپردە بکەن بە یەکێک لە شتە سەرسوڕهێنەرەکانی سەدەی بیستەم.

شاری سانفرانسیسکۆ چوارەمین گەورەشاری پڕ لە دانیشتووانی ئەمریکایە، لەساڵی ١٩٣٧ پردە ئاڵتوونییەکەیان دروستکردووە، تا تەواوبوونی ١١ کرێکار گیانیان لەدەستداوە، ئەو پردە کە بە دەروازە ئاڵتوونییەکە ناسراوە، ساڵانە شوێنی هەزارەها گەشتیارە و هەندێك كەسیش لەو پردەوە خۆیان دەکوژن.

رەنگە لە بیرەوەریماندا زۆرێک لە ماڵەکانی باشوور کوردستان بەم پردە وەک وێنەیەکی جوان رازابێتەوە، نەک ئێمە بەتەنها، خەڵکی وڵاتانی تریش ئەو سەرسوڕمانیەیان هەبووە.

ئەگەر رۆژگارێک هاونیشتمانیان لە بشووری کوردستان بەهۆکاری سیاسی لە وێنە سرووشتییەکانی کوردستان بێبەش بووبن، ئێستا لە هەرێمی کوردستان کامێرای گەشتیارانیش پڕدەبن لە وێنەی سرووشتی.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە