بەریتانیا: هانی هەموو لایەک دەدەین لە پڕۆسەیەکی ئاشتییانە و بونیادنەردا بەشداربن

27-02-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
نیشانەکردن بانگەوازی ئۆجەلان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەریتانیا پێشوازی لە بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ چەکدانان و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە دەکات و پشتیوانیی خۆی بۆ پڕۆسەی ئاشتی دەردەبڕێت. 
 
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند: "ئێمە پێشوازی لە بەرەوپێشچوون بەرەو ئاشتی و ئاسایش بۆ خەڵکی تورکیا دەکەین کە هاوپەیمانێکی نزیکی ناتۆ و هاوبەشێکی لەمێژینەی دژی تیرۆرە."
 
دەشڵێت: "هەموو لایەک هاندەدەین لە پڕۆسەیەکی ئاشتییانە و بونیادنەردا بەشداربن بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش، سەقامگیری و رێزگرتن لە سەروەریی یاسا."
 
وەزارەتەکە باس لەوە دەکات، "بەریتانیا پابەندە بە پشتیوانیکردنی هەنگاوەکان بۆ کەمکردنەوەی ململانێ و پەرەپێدانی سەقامگیری لە تورکیا و ناوچەکە بە گشتی."
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 27-2-2025، شاندی دەم پارتی لە ئیستەنبووڵ پەیامی ئاشتیی ئۆجەلانیان راگەیاند. ئەحمەد تورک پەیامەکەی خوێندەوە. ئەوەش دوای ئەوەی شاندە حەوت کەسییەکە ئەمڕۆ سەردانی ئیمراڵییان کرد.
 
ئۆجەلان لە بانگەوازەکەیدا دەڵێت: "داڕمانی سۆسیالیزمی واقیعی لەساڵی نەوەتەکاندا بە هۆکاری نێوخۆوە، کۆتاییهاتنی نکۆڵیکردن لە ناسنامەی کوردی لە وڵاتەکەدا، ئەو بەرەو پێشچوونانەی لە بواری ئازادیی رادەربڕیندا هاتوونەتە کایەوە، هەموو پێکەوە بوونەتە هۆکاری ئەوەی پەکەکە نێوەڕۆک و مانای بوونی خۆی لەدەستبدات و بەبەردەوامی خۆی دووبارە بکاتەوە. لەبەرئەوە پەکەکە تەمەنی کۆتایی پێهاتووە و هەڵوەشاندنەوەی بووەتە زەروورەت." 
 
دەشڵێت: "لە کەشوهەوای ئێستادا، کە بە بانگەوازی بەڕێز دەوڵەت باخچەلی دروست بووە و ئەو ئیرادەیەی کە بەڕێز سەرۆک کۆمار نیشانیداوە و هەڵوێستە ئەرێنییەکانی پارتە سیاسییەکانی دیکە بەرامبەر بەم بانگەوازە، من بانگەواز بۆ چەکدانان دەکەم و بەرپرسیارێتی مێژوویی ئەم بانگەوازە دەگرمە ئەستۆ".
 
لەگەڵ بڵاوکردنەوەی بانگەوازی ئاشتی، شاندەکە وێنەیەکیان کە لە ئیمراڵی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان گرتبوو، بڵاوکردەوە. هاوکات، وێنەی پەیامەکەی ئۆجەلان کە بە دەستوخەتی خۆی بە تورکی نووسیویەتی، بڵاوکرایەوە.  
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ رووداو: پرۆسەی چارەسەری بۆ کورد لە تورکیا دەرفەتێکی مێژووییە

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا سەبارەت بە هۆکارەکانی کۆچی کورد لە تورکیاوە بۆ وڵاتەکەی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کە بەرلین لە نزیکەوە چاودێری دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە تورکیا دەکات. وەزارەتەکە "پرۆسەی چارەسەری" نێوان ئەنقەرە و پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) وەک "دەرفەتێکی مێژوویی" بۆ باشترکردنی دۆخی یاسایی کورد لە قەڵەم دا. لەلایەکی دیکەوە فەرمانگەی کۆچی ئەڵمانیا ئاشکرای کردووە، کە رێژەی 65٪ی پەنابەرانی تورکیا لەو وڵاتە کوردن. گوتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، رۆژی یەکشەممە 17ی ئایاری 2026، لە وەڵامی پرسیارەکانی رووداو ئەم قسانەی کرد.