وێنە: Sean Boyce - رووداو
سەرۆکی ئەمریکا گەیشتە پۆڵەندا و دەیویست لە نزیکەوە چاودێری دۆخی پەنابەرانی ئۆکراینا و ئامادەکارییەکانی وڵاتانی ناتۆ لە نزیک سنوورەکانی ئەو وڵاتە بکات، بەدڵنیاییەوە بایدن بۆ گەشتێکی چارەنووسسازی لەو شێوەیە، دەیەوێت میدیاکان بەباشی رووماڵی سەردانەکە بکەن، تۆڕی میدیایی رووداویش یەکێک بوو لەو میدیایانەی کە لەلایەن کۆشکی سپییەوە بانگهێشت کرابوو و لە کاتی کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەدا شوێنی تایبەتی بۆ ئامادە کرابوو.
جارێكی دیکە چاوەکان کەوتنە سەر جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و چاوەڕێ بوون بڕیارێکی نوێ دژی رووسیا دەربکات. رۆژ عەلی زاڵە، پەیامنێری رووداو سات بە سات گۆڕانکاری و تەوەرانی کۆبوونەوەی بایدنی دەگواستەوە.
هەروەها پەیامنێری رووداو چەند پرسیارێکی لە ماتەوش مۆراڤێتسکی، سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا کرد، ئەویش پەیامێکی تووندی ئاڕاستەی رووسیا کرد و گوتی، ئەگەر رووسیا بەردەوام لە هێرشەکانی، ئەوا سزای زیاتری بەسەردا دەسەپێنن.