سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا گەڕایەوە بۆسەر کارەکەی

27-04-2020
A+ A-
 
پاش تووشبوونی بە کۆرۆنا و وەرگرتنی چارەسەری پێویست، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە رێگەی ئۆتۆمبێلکی تایبەتەوە گەڕایەوە نووسینگەکەی لە داونینگ ستریت، لەدوای تووشبوونیشی بە ڤایرۆسەکە ئەمڕۆ یەکەمین رۆژی کارکردنی دەبێت.
 
بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ئەمڕۆ دووشەممە 27ی نیسان دەست بە کارەکانی دەکاتەوە و رایگەیاندووە، ئێستا باری تەندروستیی زۆر باشە و پزیشکەکان رێگەیان داوە بگەڕێتەوە سەر کارەکەی.
 
بۆریس جۆنس، کۆتایی مانگی ئادار لە پەیامێکدا رایگەیاند، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، بەڵام باری تەندروستیی باشە و لە ماڵەکەیدا خۆی کەرەنتین کردووە و کارەکانی بەڕێوەدەبات، بەڵام چەند رۆژێک دواتر نووسینگەکەی رایگەیاند، بەهۆی خراپتربوونی باری تەندروستی، گواستوویانەتەوە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی لەندەن و خرایە ژێر چاودێریی وردی پزیشکی.
 
هەفتەی رابردوو، میدیاکانی بەریتانیا بڵاویان کردەوە، بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رۆژی دووشەممە 27ی نیسان دەگەڕێتەوە سەر کارەکەی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە