رووداو – mail online
منداڵێكی بچوك پێدەكەنێ لەو کاتەی پیاوێك فێری ئەوەی دەكات چۆن گوللە لە نیشانەیەك بگرێت لە رێگای دەمانچەیەكەوە. ئەمەش یەكەم هەنگاوی دەبێت تاوەکو ببێت بە یەكێك لە ئەندامانی گروپی ئەلقاعیدە.
لە ڤیدیۆیەکدا، کە وەك هەڵمەتی پروپاگەندە لەلایەن گروپی ئەلقاعیدە بڵاوكراوەتەوە، ژنێكی پەچە بەسەر دەردەكەوێت، كە نیشانە دەگرێتەوە وەك ئەوە وایە بە ئاڕ پی جی خەریكی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێك بێت.
ئەلقاعیدە پێشتر راهێنانی بەو منداڵانە دەكرد، کە گەورەترن لە 7 ساڵیەوە، بەڵام وەك دەردەكەوێت ئێستا لە تەمەنی بچوكتریشەوە رایاندەهێنێ تاوەكو جیلی تازەی ئەم گروپە دروستبكات.


کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ