فەیسبوک هەوڵدەدات ئینتەرنێت بۆ هەموو جیهان دابینبکات

27-08-2013
هەڵات رێبوار
نیشانەکردن فەیسبووک
A+ A-
رووداو – onlylebanon

كۆمپانیای فەیسبوك هەوڵدەدات ژمارەی بەكارهێنەرانی بگەیەنێتە 7 ملیار كەس، ئەمەش لەرێگای هاوبەشیكردن لەگەڵ كۆمپانیای سامسونگ، نۆكیا و چەند كۆمپانیایەکی دیکەی بواری تەكنۆلۆژیا.

ماڕک زوکەربێرگ، دامەزرێنەری فەیسبوك ئاماژە بەو كارانە دەكات، كە بۆ دابینكردنی ئینتەرنێت بۆ "پێنج ملیار كەسی دیكە كراون و هەروەها گونجاندنی نرخی خزمەتگوزاریەكان لە رێگەی مۆبایلەوە تاوەکو لەگەڵ داهاتی بەشداربووان بگونجێ".

فەیسبوك هەوڵدەدات یارمەتی دانیشتووانی جیهانی سێیەمبدات تاوەکو هێلی ئینتەرنێتیان بە نرخێكی هەرزان بگاتێ و ببنە بەشێك لە بەكارهێنەرانی  ئینتەرنێت.

فەیسبوك چووەتە ناو هاوبەشیكردنێک، كە ناوی لێناوە  internet.org. زوکەربێرگ لەمبارەیەوە دەڵێ "ئامانجمان ئەوەیە ئینتەرنێت بۆ سێبەشی دانیشتووانی جیهان دابین بكەین ئەوانەی، كە هێشتا ئینتەرنێتیان نییە".

كۆمپانیای فەیسبوك بەهەمان هەروەها رایگەیاندووە "لەڕێگای كەمكردنەوەی بڕی تێچونی داتاكانی زۆربەی ئەپەكان و رێگەدان بە نمونەی تاقیكردنەوەی تازە، internet.org رێگا دەدات بە زیاتر لە 4 ملیار كەسی دیكە، كە ئینتەرنێت بەكاربهێنن".

بەگوێرەی داتاكانی فەیسبوک، ئێستا  تەنها 2.7 ملیار كەس لە جیهان، ئینتەرنێت بەكاردەهێنن.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە