پاپای ڤاتیکان لە دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵان تووڕەیە

27-08-2018
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
"لەسەر دۆسیەی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵان بێدەنگ نابم"
"لەسەر دۆسیەی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵان بێدەنگ نابم"
نیشانەکردن پاپا دەستدرێژی سێکسی
A+ A-

رووداو-هەولێر

پاپا فرەنسیس، پاپای ڤاتیکان تووڕەیی خۆی پیشاندا بەرامبەر دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵان بەتایبەت لەلایەن کەسایەتییە مەسیحییەکان و دەڵێت، لەو پرسە بێدەنگ نابێت.


پاپا فرەنسیس کە بۆ بەشداری لە رۆژی جیهانی خێزانەکان سەردانی دەبلنی کردبوو، لەگوتارێکدا کە زیاتر لە 37 هەزار کەس ئامادەی بوون، هێرشیکردەسەر ئەو کەسانەی منداڵانیان کردووەتە ئامانجی حەز و ئارەزووەکانیان.

بەگوێرەی راپۆرتەکە، نزیکەی 400 پیاو لە کەنیسەی کاسۆلیکی ئایینی کریستیان لە ئیرلەندا، دەستدرێژی سێکسییان کردووەتەسەر زیاتر لە هەزار منداڵ.

جۆش شاپیرۆی دادوەری گشتی دەڵێت، زۆربەی زۆری ئەو منداڵانەی دەستدرێژی سێکسییان کراوەتەسەر ئامۆژگاری کراون سکاڵا تۆمار نەکەن، یان ئەوانەی دەستدرێژییان کردووەتەسەر منداڵەکان هەڕەشەی خۆکوشتنیان کردووە، ئەگەر دۆسیەکانیان ئاشکرابکرێن.

پاپا فرانسیس سەردانەکەی سەرەتای ئەم هەفتەیەی بەهەلێک زانی، بۆ ئەوەی هێرشی تووند بکاتەسەر ئەو پیاوانەی ئایینی کاسۆلیکی، کە دەستدرێژی سێکسییان کردووەتەسەر تەنانەت منداڵانی بێ دایک و باوکیش.

پاپای ڤاتیکان گوتی: "باش ئاگاداری دۆخی ئەو خوشک و برایانەم بەتایبەتی ئەو ژن و منداڵانەی کە لەرابردوودا بەدۆخێکی خراپدا تێپەڕیون، لەنێویاندا بێ دایک و باوکیش هەن. ناتوانم خۆم لەو دۆسیە ناشیرینە بێدەنگ بکەم، کە منداڵان لەلایەن ئەندامانی کەنیسە رووبەڕووی دەبنەوە، کە لەڕاستیدا ئەرکیان پارێزگاریکردن و پەروەردەکردنە".

دەستدرێژی سێکسی هەندێ لە پیاوانی کاسۆلیکی لە هەریەک لە وڵاتانی ئەمریکا و شیلی و ئوسترالیا و فەرەنسا و ئێرلەندا بە زۆری باس دەکرێن. ، کە هێرشی کردەسەر ئەو کەسانەی منداڵانیان کردوونەتە ئامانجی حەز و ئارەزووەکانیان.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە