رووداو - ئەڵمانیا
ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) شاندێکی ناردووە بۆ بەرلین و دەیەوێ ئەڵمانیا و وڵاتانی بڕیاربەدەست رۆڵیان هەبێت لە دروستکردنی ناوچەی ئارام. شاندەکە پێشتر چووەتە واشنتن و مۆسکۆش، هەوڵدەدەن بڕیارێکی نێودەوڵەتی بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام هەبێت.
شانده‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانیی كورد لە سووریا له پێنچ كه‌س پێكهاتوون، لەگەڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌رەوه‌ی ئەڵمانیا له به‌شی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تایبه‌ت به كه‌یسی سووریا كۆبوونه‌وه. ئەنەکەسە داوای لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کردووە، پشتگیری هەوڵەکانیان بکات و نەهێڵن ناوچەی ئارام تەنها بە رێککەوتنی تورکیا و ئەمریکا تەواو بێت.
ئه‌نه‌كه‌سه دەیەوێت ناوچەی ئارام، له‌ژێر چاودێریی كۆمەڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بێت و، ئەڵمانیاش به‌شداربێت، هه‌روه‌ها ئه‌ڵمانیا پشتگیری لە پاراستنی مافی كورد له ده‌ستووری سووریادا بكات.
لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە، وه‌زاره‌تی ده‌رەوه‌ی ئەڵمانیا له نامه‌یكدا بۆ رووداو، روونی کردووەتەوە كۆبوونه‌وه‌كه، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراو بووه و له‌ژێر ناوی كۆبوونەوهی كار ئه‌نجامدراوه دوور له چاوی میدیاكان، بۆیه ئەڵمانیا هیچ هه‌ڵوێستێکی خۆی سەبارەت بەم کۆبوونەوەیە ئاشکرا ناکات.