خۆپێشاندان لە لەندەن بۆ دەربڕینی هاوسۆزی بۆ خۆپێشاندەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەڕێوەچوو

27-11-2022
ئارام حەسەن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەبەتەیەک لە ناوەندی شاری لەندەن دانراوە و ژنان پرچی تێدەکەن، ئەو کارەشیان وەکو دەربڕینی هاوسۆزییە بۆ ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کە دوای مردنی ژینا ئەمینی دەستیان بە خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی کرد.
 
مەریەم نەمازی، چالاکڤان دەڵێت، "ناومان لێناوە: قژ بۆ ئازادی. لەم رێگەیەوە ویستمان ئەو ژنانەی ئێرانی نین بتوانن هاوسۆزی بۆ شۆڕشی ژنان لە ئێران دەرببڕن."
 
خۆپێشاندەران بۆئەوەی بتوانن ئەو سنووردارییە پیشانبدەن کە دەسەڵاتی ئێران لەسەر ئازادییەکانی ژنان دایناوە، بە چاوی بەستراوەوە سەما دەکەن.
لەسەر سنگی هەریەکەیشیان وێنەیەکی ژینا یان یەکێکی دیکە لەو کچانەی لە خۆپێشاندانەکان گیانی لەدەستداوە، هەیە.
 
خۆپێشاندەرێک ئاماژە بەوە دەکات، "ئەمە سیمبوولە، چونکە مەهسا کە لەلایەن رژێمی تووندوتیژی ئێرانەوە کوژرا، تەنیا کەمێک قژی پیشاندابوو. بۆ کەمێک لە قژ، ژیانی لێسەندرا."
 
خۆپێشاندەرێک دەڵێت، "ژنان دەڵێن ئێمە شێت نین، ئێمە ئازادین؛ ئێوە ناتوانن جەستەمان کۆنترۆڵ بکەن."
 
لە 16ی ئەیلوولەوە خۆپێشاندان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەستیپێکردووە؛ دەسەڵاتیش هەموو هەوڵێکی بۆ دامرکاندنەوەی ئەو دەنگە ناڕازییانە خستووەتەگەڕ.
 
نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، زیاتر لە 300 خۆپێشاندەر کوژراون و ئاماری نافەرمییش باس لەوە دەکەن 402 خۆپێشاندەر کوژراون کە 58 کەسیان منداڵن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.