ترەمپ هۆشداریی تووند دەداتە ئێران: کات خەریکە تەواو دەبێت و هێزێکی گەورەی دەریایی دێن
رووداو دیجیتاڵ
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هۆشدارییەکی تووند ئاراستەی تاران دەکات و دەڵێ، کەشتیگەلێکی جەنگیی گەورە کە فڕۆکەهەڵگری "ئەبراهام لینکن" سەرکردایەتیی دەکات، بە ئامانجێکی روونەوە بە ئاراستەی ئێران بەڕێوەیە.
رۆژی چوارشەممە 28ی کانوونی دووەمی 2026، دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیەڵ هۆشداریی دایە ئێران و گوتی، ئەو هێزە دەریاییەی بەرەو ناوچەکە بەڕێکەوتووە، "زۆر گەورەتر و بەهێزترە" لەو کەشتیگەلەی رەوانەی ڤەنزوێلا کرابوو.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد، "ئەم هێزە ئامادە و بەتوانایە بۆئەوەی ئەرکەکانی بە خێراییەکی بێوێنە جێبەجێ بکات، ئەگەر پێویستیش بکات، بە تووندوتیژییەوە رووبەڕووی هەر هەڕەشەیەک دەبێتەوە."
دۆناڵد ترەمپ داوا لە بەرپرسانی ئێران دەکات، بە زووترین کات بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی "دادپەروەرانە و یەکسان،" کە تێیدا گەرەنتیی ئەوە بکرێت ئێران نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی. ترەمپ دەڵێت، "کات خەریکە تەواو دەبێت و زۆر هەستیارە [یەکلاییکەرەوە]."
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بە شکستی هەوڵەکانی پێشووی دانوستاندن لەگەڵ تاران کرد و گوتی، "پێشتریش پێم گوتن رێککەوتن بکەن، بەڵام نەیانکرد، ئەوە بوو ئۆپەراسیۆنی چەکوشی نیوەشەو روویدا و وێرانکارییەکی گەورەی لێکەوتەوە."
چەکوشی نیوەشەو بریتییە لەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەی لە مانگی حوزەیراندا ئەمریکا کردییە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران.
ترەمپ هۆشداریی دەداتە کۆماری ئیسلامیی ئێران و دەڵێ، ئەگەر بێتو جارێکی دیکە ناچار بە بەکارهێنانی هێز بن، ئەوا "هێرشی داهاتوو زۆر لەوەی پێشوو خراپتر دەبێت."
هەفتەی رابردوو ترەمپ رایگەیاند، هێزێکی دەریایی گەورەی بەرەو ئاوەکانی نزیک لە ئێران جووڵاندووە. سەرۆکی ئەمریکا گوتی، "لە نزیکەوە چاودێریی هەنگاوەکانی ئێران دەکەین، لەوانەشە ناچار نەبین ئەو هێزە بەکاربهێنین، بەڵام دەبینین چی روودەدات."