کتێبە قەدەخەکراوەکەی هێتلەر دەفرۆشرێ

28-02-2014
کتێنی هیتلەر
کتێنی هیتلەر
A+ A-

رووداو - ئاژانسەکان

دوو کتێبی ئەدۆڵف هیتلەر، لە پێشانگایەکی  لۆس ئەنجلۆس بە ئاشکرا دەفرۆشرێت، ئەمەش بووەتە مایەی رەخنەی بەشێک لە جوولەکەکانی جیهان.

هەردوو  بەشی کتێبەکەی هیتلەر (مین کامف) کە واژۆی هیتلەری لەسەرە لە شاری لۆس ئەنجلۆسی لە پێشانگای نات -دی  ستاندارزی ئەمریکی دەخرێتە  فرۆشتنی ئاشکراوە.

ئەو کتێبانەی  هیتلەر بە دیاری داویەتی بە یەکێک لە ئەفسەرەکانی  ئیس ئێسی ئەڵمانی، ئەو  ئەفسەرە ناوی جۆزیف پاوەرە. لە ساڵی ١٩٢٣ جۆزیف لەگەڵ هیتلەر بەشداریی لە  کودەتای بیر هۆل باتچی-ی کرد،  بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە  کودەتاکە.

هیتلەر لەو کتێبەدا بۆچوونەکانی خۆی دەربارەی جوولەکە خستووەتەڕوو.

ساندریز، بەڕێوەبەری پێشانگای نات -دی ساندریز، کە خۆی کەسێکی جوولەکەیە ، دووچاری رەخنەیەکی زۆربووەتەوە دەڵێت ''واژۆی هیتلەر رێک لێرەیە''.  

لە سەدەی رابردوو لە ئەڵمانیا باو بوو کە لە کاتی ئاهەنگی هاوسەرگیری زۆر جار کتێبی "تێکۆشانی من" بە دیاری دەدرا بە بووک و زاوا.

هێتلەر نزیکەی 40 کۆپی لە کتێبەکەی وەک دیاری بەخشی بەهەندێک لە  ئەفسەرەکان، بەڵام جۆزیف کاتێک لە زیندانی دەبێت بە ناچاری ئەو دوو کتێبە دەدات بە رۆدۆلف هۆرس تاوەکو بیفرۆشێت و پارێزەرێکی بۆ بگرێت بۆ بەرگریکردن لە خۆی.

جۆزیف بە هۆی ئەو دوو کتێبەوە داهاتێکی زۆر باشی دەستدەکەوێت، جگە لەوەی کە دەتوانێت پارێزەرێک  بۆ خۆی دابین بکات ئەو هێشتا لە زیندان بوو دەیتوانی بەهۆی فرۆشتنی ئەو دوو بەرگە لە کتێبەکە ئۆتۆمبیلێکی مارسیدس بێنز بکڕێت.     

جگە لە کتێبەکان، بڕیارە  چاکەتەکەی ئەلبیرت سپییر و چەند نامەیەکش لە فرۆشتنی ئاشکرا نمایش بکرێت.

ئەلبێرتی سپیر لە سەردەمی نازییەکان وەزیر بوو، ئەو بەرپرسیار بوو لە تاوانی جینۆساید دژ بە جوولەکەکان لە دوای جەنگ یەکێک لە سەربازەکان ئەم چاکەتەی ئەلبیرت سپیری دەستدەکەوێت و دواتر ئەو سەربازە نامەیەک بۆ باوکی دەنووسێت کە چاکەتەکەی لە مالی ئەلبێرت بردووە.

بەڵام  پرسیارێک کە گرنگە ئەوەیە کێ ئەم شتانە لە ساندریز ئەکڕێت. ساندرێز دەڵێ "ئەوانەی شتەکانی جۆرج واشنتن یاخود ئایزنهاوەر کۆدەکەنەوە هەر ئەوان شتەکانی هیژلەر دەکڕن".

وێڕای بوونی بازاڕی ئازاد، بەڵام  بەشێک لەو یادەوەرییانەی لە نازییەکان بە جێماون لە ئەوروپا کڕین و فرۆشتنیان قەدەغەیە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە