سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، حکومەتی سووریا بە هاوکاریی هاوپەیمانەکانی هێرش دەکاتە سەر ناوەندە مەدەنییەکان، رێز لە یاسا مرۆییەکان ناگرێت و قەیرانێکی گەورەی مرۆیی دروستکردووە کە ناکرێت قبوڵبکرێت.
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لەبارەی دۆخی ئیدلب رایگەیاند، حکومەتی سووریا لە هێرشەکانیدا بۆسەر گرووپە تووندڕەوەکان بە تەنیا چەکدارەکان ناکاتە ئامانج، بەڵکو ناوەندە مەدەنییەکان و خەڵکی مەدەنیش دەکاتە ئامانج.
سەرۆکی فەرەنسا راشیگەیاند، حکومەتی سووریا شکستیخواردووە لەوەی رێز لە یاسا مرۆییەکان بگرێت، ئەمەش ناکرێت قبوڵبکرێت و دەبێت ئەنجوومەنی ئاسایش بە رێگەی خۆی ئەم کردارانە ئیدانە بکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ