لە فێستیڤاڵی شەڕە تەماتە لە ئیسپانیا 120 تۆن تەماتە بەکارهات

29-08-2025
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
ڤیدیۆی شەڕەتەماتەکە
ڤیدیۆی شەڕەتەماتەکە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە هەرێمی ڤالێنسیای ئیسپانیا فێستیڤاڵی ساڵانەی شەڕە تەماتە کرا، تەماتەیەک هەڵگرە و کێت هاتە پێش تێیبگرە. بەشداربووان دڵخۆش دیاربوون و وێنەی یادگارییان دەگرت. 

 

زاک مایل، بەشداربوویەکە و دەڵێت: "پێشبینیم دەکرد شێتانە و سەرنجڕاکێش بێت، هەر واش بوو. زۆر تامەزرۆی بووم." 
 
نزیکەی 20 هەزار کەس کە بەشێکیان بیانی بوون، بەشدارییان لە فێستیڤاڵەکەدا کرد و 120 هەزار تۆن تەماتەش بەکارهات.
 
گابرێل ئەیاکس، قوتابییە و بەشداری کردووە، ئەو دەڵێت، "ساتێکی سیحراوییە. لە فەرەنساوە تەنیا بۆ ئەوە لەگەڵ خێزان و هاوڕێکانم هاتم. ساتێکی سیحراوییە و پێویستە دووبارە بکرێتەوە." 
 
فێستیڤاڵەکە لە ساڵی 1945ەوە بەڕێوەدەچێت و چەند یاسایەکی هەیە، دیارترینیان پێویستە تەماتە بەکارهێندراوەکان نەرم بن و بە کەڵکی خواردن نەمابن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: KENT NISHIMURA / AFP

ترەمپ: پاراستنی کەشتییەکان لە تەنگەی هورمز تەنیا بەشێکی بچووکی ئۆپەراسیۆنە گەورەکەمان دەبێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، واشنتن بیر لە دەستپێکردنی (پڕۆژەی ئازادی) دەکاتەوە. راشیگەیاند، هەر کردەوەیەکی سەربازی لە ناوچەکەدا، زۆر لە پاراستنی کەشتییە بازرگانییەکان گەورەتر دەبێت