لە فێستیڤاڵی شەڕە تەماتە لە ئیسپانیا 120 تۆن تەماتە بەکارهات
رووداو دیجیتاڵ
لە هەرێمی ڤالێنسیای ئیسپانیا فێستیڤاڵی ساڵانەی شەڕە تەماتە کرا، تەماتەیەک هەڵگرە و کێت هاتە پێش تێیبگرە. بەشداربووان دڵخۆش دیاربوون و وێنەی یادگارییان دەگرت.
زاک مایل، بەشداربوویەکە و دەڵێت: "پێشبینیم دەکرد شێتانە و سەرنجڕاکێش بێت، هەر واش بوو. زۆر تامەزرۆی بووم."
نزیکەی 20 هەزار کەس کە بەشێکیان بیانی بوون، بەشدارییان لە فێستیڤاڵەکەدا کرد و 120 هەزار تۆن تەماتەش بەکارهات.
گابرێل ئەیاکس، قوتابییە و بەشداری کردووە، ئەو دەڵێت، "ساتێکی سیحراوییە. لە فەرەنساوە تەنیا بۆ ئەوە لەگەڵ خێزان و هاوڕێکانم هاتم. ساتێکی سیحراوییە و پێویستە دووبارە بکرێتەوە."
فێستیڤاڵەکە لە ساڵی 1945ەوە بەڕێوەدەچێت و چەند یاسایەکی هەیە، دیارترینیان پێویستە تەماتە بەکارهێندراوەکان نەرم بن و بە کەڵکی خواردن نەمابن.