رووداو- ئاژانسەكان
سەرۆكوەزیرانی تونس رایگەیاند، ئەو كەسەی سەركردایەتی هێرشەكەی سەر مۆزەخانەی باردۆی كردووە لەو وڵاتە، لە ئۆپەراسیۆنەكانی دژەتیرۆردا شەوی رابردوو كوژراوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە 29ی ئاداری 2015، حەبیب ئەلسید، سەرۆكوەزیرانی تونس رایگەیاند، خالید چایب كە (بە ئەبو ساخر لوقمان ناسراوە) و سەركردایەتی هێرشەكەی سەر مۆزەخانەی باردۆی لە وڵاتی تونس كردووە، لە ئۆپەراسیۆنەكانی دژە تیرۆری هێزەكانی وڵاتەكەیدا شەوی رابردوو كوژراوە.
چایب پێشتر ئەندامی لقێكی گرووپی چەكداری ئەلقاعیدە بووە لە ئەفریقا و تۆمەتباربووە بە سەركردایەتیكردنی ئەو هێرشەی تونس كە 22 كەسی تێدا كوژران.
18ی ئاداری 2015، سێ چەكدار هەڵیانكوتایە سەر مۆزەخانەی باردۆ لە تونس و ژمارەیەك كەسیان وەك بارمتە دەستگیركرد، لەئەنجامیشدا 22 كەس كوژران، كە لە نێوانیاندا گەشتیاری بیانی هەبوون و بوونە قوربانی ئەو هێرشانە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ