گەرما تەنگی بە خەڵکی ئیسپانیا هەڵچنیوە و بازاڕی ساردەمەنی و خواردنەوەکانی گەرم کردووە

29-06-2023
لهۆن نەسرەدین
دوو هاووڵاتیی ئیسپانی بەهۆی گەرماوە باوەشێن بەکاردەهێنن
دوو هاووڵاتیی ئیسپانی بەهۆی گەرماوە باوەشێن بەکاردەهێنن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گەرما تەنگی بە خەڵکی ئیسپانیا هەڵچنیوە و بازاڕی ساردەمەنی و خواردنەوەکانی گەرم کردووە؛ بە باوەشێن و لەبەرکردنی کەمترین جلوبەرگیش هێشتا بەشی زۆری دانیشتووانی مەدریدی ئیسپانیا بەرگەی یەکەمین شەپۆلی هاوینی ئەمساڵ ناگرن کە بەرۆکی وڵاتی گرتووە؛ لە شاشە دیجیتاڵەکانی سەر شەقامەکان پلەی 40ی سیلیزی نووسراوە.
 
هەڵگرتنی چەتر و ئاوی سارد دوو شێوازی سەرەکیی ئەم رۆژانەی زۆرینەی ئیسپانییەکانە کە تاوەکو پێنج ساڵ لەمەوبەریش لەم وەرزەی ساڵدا باران دەباری.
 
کەنار دەریاکان جمەیان دێت؛ شەپۆلی گەرما، بازاڕی ساردەمەنی و خواردنەوەکانی گەرمتر کردووە.
 
ئالبێرت، خاوەن کافتریا دەڵێت، "بە دڵنیاییەوە لەم کەشوهەوا گەرمەدا، بازاڕی ئێمەش گەرم بووە، ئەو کڕیارانەی کە لە هەشت کاژێردا روویان لە ئێمە دەکرد، ئێستا لە دوو کاژێردا دێن. زۆر باشە."
 
لە بەشی باشووری وڵاتەکە، گەرما زیاترە؛ هەندێکجار دەگاتە 44 پلە. ئەو کارانەی کە لە دەرەوە دەکرێن، وەکو بیناسازی، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە پەکیان دەکەوێت.
 
دیێگۆ، کرێکاری بیناسازی ئاماژە بەوە دەکات، "گەرماکە پڕوکێنەرە، ئەمە یەکەمجارە لە گەرمایەکی لەم شێوەیەدا کار بکەین، باوەڕ ناکەم بتوانین بەردەوام بین."
 
کەشناسیی ئیسپانیا پێشبینیی تەممووزێكی گەرمتر دەکات بە گەرمایەکی سەرووی 45 پلە سیلیزی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئیلۆن مەسک، خاوەنی تێسلا؛ بیڵ گەیتس، خاوەنی مایکرۆسۆفت و هاوارد لووتنیک، وەزیری بازرگانیی ئیدارەی ترەمپ

بەڵگەنامە نوێیەکان پەیوەندییەکانی گەیتس، مەسک و لووتنیک بە ئێپستینەوە ئاشکرا دەکەن

بڵاوبوونەوەی بەڵگەنامە نوێیەکانی تایبەت بە جێفری ئێپستین، بازرگان و تاوانکاری سێکسی، جارێکی دیکە سەرنجی خستووەتە سەر پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەشێک لە دەوڵەمەندترین و بەهێزترین پیاوانی ئەمریکا، لەنێویاندا بیڵ گەیتس و ئیلۆن مەسک