گالەری

29-06-2025
10 Photos
 
 
رووداو دیجیتاڵ

میوانە شاهانەییەکانی جێف بێزۆس و لاورێن سانچێز، بە سواری بەلەم دەڕۆنە شوێنی زەماوەندەکە، بەڵام لە بری بەخێرهاتن، خەڵکی شارەکە بە گوتنەوەی درووشم، لە دژیان وەستانەوە.
 
هۆکاری خۆپێشاندانی ڤێنسیەکان جۆراوجۆرن. لە خۆجێییەکانەوە کە دژی گەشتیاریی زیادەڕۆن لە شارە ناسە ئاوییەکەدا، تاوەکو دەگاتە ئەو چالاکوانانەی دژی گۆڕانی کەشوهەوا و سەرمایەداری ناڕەزایەتی دەردەبڕن.
 
خۆپێشاندەران پلانیان وابوو، بە تیمساحی ساختەوە خۆیان بخەنە نێو ئاوەکە و رێگەی بەلەمەکان دابخەن، بەڵام ئەم پلانەیان رەتکردەوە. لەبری ئەوە رژانە سەر پردی ریاڵتۆ و بانەرێکیان بەرزکردەوە لەسەر نووسرابوو "هیچ جێگەیەک بۆ بیزۆس نییە."
 
خۆپێشاندانەکان لەکاتێکدان، بیزۆس سێ ملیار یۆرۆی بەخشیوەتە شارەکە بۆ ئەوەی لە بواری ژینگە خەرجی بکەن.