رووداو - هەولێر
دۆناڵد تره‌مپ رایگەیاند، ئه‌گه‌ر دیموكراته‌كان گۆڕانكارییه بنچینهییهكان له یاساى كۆچبه‌راندا ره‌تبكه‌نه‌وه، رێگه ده‌دات حكومه‌تى فیدراڵى دابخرێت.
رۆژى یه‌كشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا له توویتێكیدا رایگەیاند "ئامادەم حكومه‌ت دابخه‌م ئه‌گه‌ر دیموكراته‌كان ده‌نگمان نه‌ده‌نێ بۆ ئاسایشى سنوور، كه دیواره‌كه‌ش له‌خۆده‌گرێت. ده‌بێت وازبهێنین له یانسیب، گرتن و به‌ردان و هتد، له كۆتاییدا بڕۆینه سه‌ر سیسته‌مى كۆچبه‌ریی، كه پشتبهستبێت به بنه‌ماى شایسته‌بوون. پێویستمان به كه‌سانى گەورە هه‌یه بێنه وڵاته‌كه‌مانه‌وه".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، هه‌فته‌ى پێشوو ره‌شنوسى گۆڕانكارى له یاساكانى كۆچبه‌ریدا له‌لایه‌ن كۆنگرێسه‌وه ره‌تكرایه‌وه.
به‌پێى ره‌شنووسه‌كه‌ش تره‌مپ داواىكردووه 25 ملیار دۆلار بۆ دروستكردنى دیوارێك به درێژایى سنوورى باشوورى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ مه‌كسیكدا ته‌رخانبكرێت.
لە سەرەتای خۆکاندیدکردنییەوە بۆ سەرۆکی ئەمریکا، ترەمپ بەردەوام بەڵێنی ئەوە دەدات لەنێوان وڵاتەکەی و مەکسیک دیوارێک بۆ رێگری لە کۆچی نایاسایی دروستبکات.
داڕشتنەوە: حەکیم داود
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ