کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بەلەمێکی کۆچبەران. وێنە: AP

بەلەمێکی کۆچبەران. وێنە: AP

جیهان

یەختێکی دیکەی کۆچبەران شەش رۆژە بە 70 کۆچبەرەوە سۆراخی نییە

ئەحمەد عەبدوڵڵا

ئەحمەد عەبدوڵڵا

29-08-2022
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئەحمەد عەبدوڵڵا
ئەحمەد عەبدوڵڵا29-08-2022

بابەتی پەیوەندیدار

گەڕانەوە چاوەڕواننەکراوەکەی جێنسن هوانگ بۆ ئێنڤیدیا بازاڕەکانی جیهان دەبووژێنێتەوە
جیهان23-11-2026

گەڕانەوە چاوەڕواننەکراوەکەی جێنسن هوانگ بۆ ئێنڤیدیا بازاڕەکانی جیهان دەبووژێنێتەوە

وێنەگرێکی کورد بە وێنەی ئۆتۆمبێلێک لە باڵەکایەتی دەبێتە براوەی خەڵاتەکانی مۆتۆر فیلم لە ئەمریکا
جیهان23-11-2026

وێنەگرێکی کورد بە وێنەی ئۆتۆمبێلێک لە باڵەکایەتی دەبێتە براوەی خەڵاتەکانی مۆتۆر فیلم لە ئەمریکا

بەهۆی بڵاوبوونەوەی "ماددەیەکی نەناسراو" لە کۆنسێرتێکی بەریتانیا هەزاران کەس هۆڵەکەیان چۆڵکرد
جیهان23-11-2026

بەهۆی بڵاوبوونەوەی "ماددەیەکی نەناسراو" لە کۆنسێرتێکی بەریتانیا هەزاران کەس هۆڵەکەیان چۆڵکرد

 
رووداو دیجیتاڵ

رۆژی دووشەممەی رابردوو 22-08-2022 یەختێکی کۆچبەران لە بۆدرومی تورکیاوە بەرەو ئیتاڵیا کەوتووەتەڕێ، بەڵام دوای دوو رۆژ هیچ سۆراخێکی نامێنێت.
 
پێشڕەو عەبدوڵڵا، نوێنەری پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا بە رووداوی راگەیاند، یەختێکی کۆچبەران کە 71 کۆچبەری هەڵگرتبوو، کە یەکێکیان منداڵێکی شەش ساڵانە، رۆژی دووشەممە لە تورکیاوە بەرەو ئیتاڵیا بەڕێكەوتووە، بەڵام لە رۆژی چوارشەممەوە هیچ سۆراخێکی نەماوە.
 
میران غەریب، برای دوو کۆچبەرە کە لەنێو یەختەکەدان و بە رووداوی راگەیاند، یەختەکە 71 کۆچبەری هەڵگرتبوو، کە 15یان خەڵکی باشووری کوردستانن و دووانیان خوشک و برای ئەون بە ناوەکانی مەریوان غەریب و شنۆ غەریب، لەگەڵ پوورزایەکی بەناوی کاروان مەمەند، لە رۆژی دووشەممەوە لە بۆدروم بەڕێکەوتوون بەرەو ئیتاڵیا.
 
برای ئەو دوو کۆچبەرەی نێو یەختەکە گوتیشی، ئەو 15 کەسە خەڵکی رانیە و قەڵادزێ و حاجیاوان، یەکێکیشیان کە ئافرەتە خەڵکی بەکرەجۆی شاری سلێمانییە، "لەنێو کۆچبەرەکاندا 13یان خەڵکی شارەکانی سەردەشت و مەریوانن، ئەوانی دیکەش کۆچبەری ئەفغانستان و ئێرانین."
 
بە گوتەی میران غەریب، لە رۆژی دووشەممە کاژێر 05:00ی بەیانییەوە یەختەکە لە بۆدروم لە تورکیا بەڕێکەوتووە بەرەو ئیتاڵیا، بەڵام لە کاژێر 02:55 خولەکی نیوەشەوی چوارشەممەی رابردوو، هیچ هەواڵێکیان نەماوە و ناتوانن پەیوەندییان پێوە بکەن.
 

بابەتی پەیوەندیدار

گەڕانەوە چاوەڕواننەکراوەکەی جێنسن هوانگ بۆ ئێنڤیدیا بازاڕەکانی جیهان دەبووژێنێتەوە
جیهان23-11-2026

گەڕانەوە چاوەڕواننەکراوەکەی جێنسن هوانگ بۆ ئێنڤیدیا بازاڕەکانی جیهان دەبووژێنێتەوە

وێنەگرێکی کورد بە وێنەی ئۆتۆمبێلێک لە باڵەکایەتی دەبێتە براوەی خەڵاتەکانی مۆتۆر فیلم لە ئەمریکا
جیهان23-11-2026

وێنەگرێکی کورد بە وێنەی ئۆتۆمبێلێک لە باڵەکایەتی دەبێتە براوەی خەڵاتەکانی مۆتۆر فیلم لە ئەمریکا

بەهۆی بڵاوبوونەوەی "ماددەیەکی نەناسراو" لە کۆنسێرتێکی بەریتانیا هەزاران کەس هۆڵەکەیان چۆڵکرد
جیهان23-11-2026

بەهۆی بڵاوبوونەوەی "ماددەیەکی نەناسراو" لە کۆنسێرتێکی بەریتانیا هەزاران کەس هۆڵەکەیان چۆڵکرد

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە