رووداو - هەولێر
سوپی چاوی مەڕ لە مۆزەخانەی خواردنە نامۆکان لە شاری ماڵمۆی سوێد هەیە. جگە لەو خواردنە مەنگۆلییە، چەندین خواردنی سەیروسەمەرەی دیکە لەوێ نمایشدەکرێن؛ وەک: قرشی ترشاو، شەمشەمەکوێرەی برژاو، مشکی کوڵاو، کرمی ناو پەنیری گەنیو، سیسرکەی سوورکراوە و چەندین خواردن و خواردنەوەی دیکە کە زۆر کەس بێزیان لێدەکاتەوە.
ئەو خواردنانە لای کولتوورەکانی خۆیان خۆش و تەنانەت دڵخوازن، بەڵام زۆر کەس لەوانەی کە سەردانی ئەوێ دەکەن خۆیان پێناگیرێت و زۆربەیان دەڕشێنەوە، هەربۆیە لەجێگەی تیکتی چوونەژوورەوە، کیسەی نایلۆنی تایبەت بە رشانەوە بۆ سەردانیکەران ئامادەکراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ