دەستدرێژییان کردە سەر کچێک و بە زیندووییش خستیانە ناو گۆڕ

31-10-2013
هەڵات رێبوار
نیشانەکردن دەستدرێژی
A+ A-
رووداو – rt
کچێکی پاكستانی دوای گەڕانەوەی لە فێرگەیەکی قورئانی پیرۆز، لە لایەن دوو کەسەوە دەڕفێنرێت و دەستدرێژی سێکسی دەکرێتەسەر.

 ئەو كچە پاكستانییە تەمەنی 13 ساڵە، خەڵکی گوندێکی ناوجەی پەنجابە و دوای گەڕانەوەی لە خوێندنی قورئانی پیرۆز لە یەكێك لە قوتابخانەكانی تایبەت بە فێركردنی قورئان لە نزیك ماڵەكەیان، لەلایەن دوو پیاوەوە دەڕفێندرێت و دەستدرێژی سێکسی دەکرێتەسەر.

ئەم دوو رفێنەرە دوای ئەوەی دەستدرێژی سێکسی دەکەنە سەر کچەکە، بۆ شاردنەوەی تاوانەکەیان بڕیاردەدەن کچەکە بە زیندویی بنێژن.

دواتر کچەکە هەوڵدەدا ئەو خۆڵەی بەسەریداکراوە هەڵداتەوە و بە هاتنە دەرەوەی دەستێکیشی لە گۆڕەکە، خەڵکی ناوچەکە یارمەتی دەدەن و دەیگەیەننە نەخۆشخانە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە