لە هۆنگ کۆنگ خۆپێشاندەران رێوڕەسمەکانی سەری ساڵیان تێکدا

31-12-2019
زانا بەهرام
نیشانەکردن هۆنگ کۆنگ
A+ A-

رووداو - هەولێر

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ژمارەیەکی زۆر لە خۆپیشاندەران رژانە سەر شەقامەکانی هۆنگ کۆنگ و ئاڵۆزی لەنێوان هێزەکانی ئاسایش و خۆپیشاندەراندا دروستبوو. ئەوەش بووە هۆی تێکچوونی رێوڕەسمەکانی سەری ساڵ.
 
پۆلیس لەڕێگەی بەکارهێنانی گازی فرێمسکرێژەوە هەوڵی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەرانی دا.  خۆپیشاندەران چەندین درووشمیان دژ بە حکومەت دەگوتەوە. بەهۆی ئاڵۆزی و خۆپیشاندانەکانەوە لە ناوچەی ڤیکتۆریا هاربەر، گەشتیاران و ئەوانەی بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگی سەری ساڵ چووبوونە ناوچەکەوە بڵاوەیان لێکرد.
 
ماوەی زیاتر لە پێنج مانگە خۆپیشاندان و ئاڵۆزی هۆنگ کۆنگی گرتووەتەوە، ئەوەش دوای پەسەندکردنی پرۆژەیاسایەک کە دەسەڵاتی زیاتر دەداتە پەکین بەسەر هۆنگ کۆنگەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گۆڕەپانەکە 20 هەزار مەتر چوارگۆشەیە.

گەورەترین گۆڕەپانی خلیسکێنەی سەر بەفر لە مۆسکۆ کرایەوە

لە مۆسکۆ دەستپێکی وەرزی زستان راگەیێندرا. لە ناوەندی پێشانگەکانی سەرەکیی رووسیا گەورەترین گۆڕەپانی سەهۆڵبەندان لە ئەورووپا کەوتە کار. هەزاران دانیشتووی مۆسکۆ و گەشتیاران روویان لە گۆڕەپانەکە کردووە.