گالەری

14-03-2014
21 Photos

ئەمرۆ لە رێکەوتی 14/3/2014 بەشێکی زۆر لە خوێندکارانی کورد لە هەر چوارپارچەی
کوردستان هەلستان بە ئامادەکردنی پێشانگایەک و سیمینارێک لە یادی
کیمیابارانکردنی هەلەبجەدا لە زانکۆی نیەرئیست لە ولاتی قوبرس. سەرەتا لە
گۆرەپانی زانکۆ دەست بە وتنی سرودی "ئەی رەقیب" کرا دواتر بەرەوە هۆلی
سیمینارەکە بەرێکەوتن بۆ خوێندنەوەی وتارەکان بە هەردوو زاراوەی کرمانجی
سەروو و کرمانجی خواروو وە دواتر بە زمانی تورکی. وە ژمارەی قوتابیانی
بەشداربوو نزیکەی 300 قوتابی دەبوو.
قوبرسی تورکی ولاتێکی رۆژهەلاتی ناوەراستە کە تەنها لە لایەن تورکیاو و
ئازەرباینجانەوە دانیپێدانراوە وە لە ئێستاشدا خاوەنی سەروەری تەواو نیە
هاوکات بەشێکی زۆر لە قوتابیانی کوردستانی باشور لەم ولاتە دەخوێنن.

ڕێکار بلباس
خوێندکاری بەکالۆریۆس