پەروین بوڵدان بۆ رووداو: سەردانی پارتەکانی باکووری کوردستان دەکەین

03-03-2018
ماشەڵڵا دەکاک
ماشەڵڵا دەکاک
هەدەپە هەوڵدەدات بەرەیەکی هاوبەش لەگەڵ پارتە کوردییەکان پێکبهێنێت
هەدەپە هەوڵدەدات بەرەیەکی هاوبەش لەگەڵ پارتە کوردییەکان پێکبهێنێت
نیشانەکردن هەدەپە پەروین بوڵدان باکووری کوردستان
A+ A-

رووداو - ئامەد 
 
هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە هەڤپەیڤینێکی تایبەتدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو دەڵێ، لە دوای چالاکییەکانی هەشتی مارس سەردانی پارتەکانی باکووری کوردستان دەکەن. 

هەدەپە هەوڵدەدات بەرەیەکی هاوبەش لەگەڵ پارتە کوردییەکانی باکووری کوردستان پێکبهێنێت، پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی هەدەپە دەڵێ "ئەگەر کورد لەنێوخۆدا یەک بن، هیچ کەسێک ناتوانێت نرخمان کەمبکاتەوە و تێکی بدات، ئێمە لەدوای چالاکییەکانی 8ـی مارس سەردانی پارتە کوردییەکان دەکەین، چونکە پشتگیریکردنی ئەوان گرنگە".
   
هەتاوەکو ئێستا هیچ پارتێکی کوردیی باکووری کوردستان مافی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی بەدەستنەهێناوە و، هاکپار کە لە 27 شاردا رێکخستنیان هەیە، هەوڵدەدات بەشداری لە هەڵبژاردن بکات. ئەوان لەگەڵ رێککەوتنی پارتەکانی باکووری کوردستانن، بەڵام دەڵێن "دەبێ لەسەر بنەمای سیاسەتێکی راست و دروست بێت".



پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە