وەزارەتی دارایی گەڕانەوەی پێشینەکانی سەرجەم مووچەخۆرانی راگرت

22-02-2018
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن مووچە پێشینە
A+ A-

رووداو - هەولێر 

رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان گەڕانەوەی گشت پێشینەكانی سەرجەم مووچەخۆرانی بە هێزی پێشمەرگە و ئاسایش و هێزەكانی ناوخۆیشەوە راگرت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند بەپێی رێنمایی دارایی ژمارە 5 كە لە 20-2-2018، بە واژۆی رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاردرا لەسەر دواخستنی گشت لێبڕینەكانی تایبەت بە پێشینە و قەرزە گشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان کە لەلای مووچەخۆرانن وەكو پێشینەكانی: خانووبەرە، هاوسەرگیری، سندووقی  نیشتەجێبوون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە