مانگانە زیاتر لە 1500 تۆن ماسی بۆ هەرێمی كوردستان هاوردە دەكرێت

24-03-2019
ئاسۆ سەراوی
نیشانەکردن ماسی
A+ A-

رووداو - هەولێر 

لەگەڵ قەدەخەكردنی راوەماسی لە هەرێمی كوردستان، هاوردەكردنی ماسی زیاد دەبێت بەجۆرێك لەم مانگی سێیەدا زیاتر لە 1500 تۆن ماسی هاوردەی هەرێمی كوردستان دەکرێت.

سیروان سەعید، بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لەم مانگی سێیەدا كە تێیدا راوەماسی قەدەخەكراوە، 1540 تۆن ماسی بۆ هەرێمی كورستان هاوردە دەكرێت ‌و ئاماژەی بەوەشکرد، "زۆرترین بۆ سلێمانی هاوردە دەكرێت كە 800 تۆنە ‌و دوای ئەویش بۆ هەولێر 275 تۆن ‌و بۆ گەرمیان 250 تۆن ‌و بۆ دهۆكیش 216 تۆن هاوردە دەكرێت، بەڵام بەشێكی ئەوەی بۆ سلێمانی دێت بۆ ناوەڕاست ‌و باشووری عێراق دەڕوات".

بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، دوای قەدەخەكردنی راوەماسی لە هەرێمی کوردستان نرخی ماسی وەك خۆیەتی، ئەوەش بەهۆی ئەوەی هاوردەکردن زیادیکردووە.

بەهۆی وەرزی گەرادانانەوە، قەدەخەكردنی راوەماسی لە 15-3ـەوە دەستیپێكردووە و تاوەكو 15-6 بەردەوام دەبێت.


پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە