پێنج وڵاتی هەناردەکاری نەوت لە ڤیەننا کۆدەبنەوە

29-11-2017
گۆڤەند مستەفا
ئاڵا شاڵای، نێردراوی رووداو لە ڤیەننا باسی کۆبوونەوەکە دەکات
ئاڵا شاڵای، نێردراوی رووداو لە ڤیەننا باسی کۆبوونەوەکە دەکات
نیشانەکردن نەوت ئۆپێک ڤیەننا
A+ A-

رووداو - ڤیەننا

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج وڵاتی هەناردەکاری نەوت بە سەرۆکایەتیی ئەمینداری گشتیی رێکخراوی ئۆپێک و بە بەشداری هەریەک لە رووسیا، ڤەنزوێلا، کوێت، نێجیریا و عوممان لە ڤیەننا کۆببنەوە.

ئاڵا شاڵای، نێردراوی رووداو لە ڤیەننا رایگەیاند: کۆبوونەوەی ئەو پێنج وڵاتە پێش ئەو کۆبوونەوەیە کە بڕیارە سبەی ئەنجامبدرێت، سبەی دوو کۆبوونەوەی گرنگ ئەنجامدەدرێن، وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێک و وڵاتانی دەرەوەی ئەندام لە ئۆپێک بە جیا کۆدەبنەوە، پاشان پێکەوە کۆدەبنەوە.

بەگوتەی نێردراوی رووداو لە ڤیەننا،  لە کۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێک و وڵاتانی دەرەوەی ئەندام لە ئۆپێک پێداچوونەوە بەو رێککەوتنانە دەکرێ کە ساڵانی رابردوو لەسەری رێککەوتوون، ئایا بەردەوام دەبن لەسەری؟ کە بڕیاربوو هاوسەنگییەک بۆ نرخی نەوت و وەبەرهێنانی نەوت هەبێت، هەروەها پابەندبوونی وڵاتان بە رێککەوتنەکە، واتە هەڵسەنگاندن بۆ رێککەوتنەکە دەکرێت.

نێردراوی رووداو لە ڤیەننا دەشڵێ: لە کۆبوونەوەی سبەی ئۆپێک کە هەموو جیهان چاوی لەسەرە ئایا بڕیار لەسەر چی دەدرێت؟ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت و یان رێککەوتن لەسەر ئەوەی هەروەکو خۆی بمێنێتەوە، یەکلایی دەبێتەوە.

محمەممەد سانووسی، سکرتێری گشتیی ئۆپێک لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە 30-11-2017 لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا سێیەمین دانیشتنی تەکنیکی ئۆپێک دەستپێدەکات. ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ چواشەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئۆپێک بە رێژەی 0.21% بۆ 61.51 دۆلار دابەزی.

پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح



کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە