لە تورکیا دەستبەسەر شوێنەوارێکی دزراوی سووریادا گیرا

17-06-2018
هۆشەنگ دارا
دەستنووسەکە بە شێوەیەکی تایبەتی پێچراوەتەوە و لە پەرەستگای جۆبەری جووەکان لە غوتەی رۆژهەڵاتی نزیک دیمەشقی پایتەختی سووریاوە بردراوە.
دەستنووسەکە بە شێوەیەکی تایبەتی پێچراوەتەوە و لە پەرەستگای جۆبەری جووەکان لە غوتەی رۆژهەڵاتی نزیک دیمەشقی پایتەختی سووریاوە بردراوە.
نیشانەکردن تورکیا سووریا شوێنەواری مێژوویی
A+ A-

رووداو-هەولێر

لە تورکیا دەستبەسەر شوێنەوارێکی دزراوی سووریادا گیرا کە قەواڵەیەکی دەستنووستە و بەشێک لە کتێبی تەوراتی جووەکانی لەسەر پێستی ئاسک تێدا نووسراوەتەوە و نەخش و نیگاری دیکەشی لە سەر کێشراوە. 


دەستنووسەکە بە شێوەیەکی تایبەتی پێچراوەتەوە و لە پەرەستگای جۆبەری جووەکان لە غوتەی رۆژهەڵاتی نزیک دیمەشقی پایتەختی سووریاوە بردراوە. 

بە گوێرەی راپۆرتی چالاکڤانەکان ئەم دەستنووسە لە ساڵی 2013 و بە مەبەستی بەرگرتن لە لەناوچوون یان دزینی براوە بۆ شوێنێکی دیکە ، بەڵام لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا دووجار و هەرجارە و چەند بەشێکی لێ دیار نەماوە. 

لە سەرەتای ئەمساڵیش دوای رادەستکردنەوەی ناوچەکە بە حکومەت ، بە مەبەستی پاراستنی دەستنووسەکە لەلایەن ئەنجوومەنی لۆکاڵییەوە رادەستی گرووپی فەیلەقی رەحمان کراوە ، بەڵام دواتر گرووپەکە نکۆڵیی لەوە کرد. یەکێک لەم بەشە دیار نەماوانەی لە شاری بیلبەک-ی باکووری رۆژهەڵاتی تورکیا دۆزرایەوە و دەستی بە سەردا گیرا. 

پۆلیسی تورکیا رایگەیاندووە پەیوەست بەم کەیسە ، 5 کەسیان لەکاتی فرۆشتنی دوو کۆپی کۆنی تەورات دەستگیرکردووە کە بەنیاز بوون بەنرخی 2 ملیۆن دۆلار بیفرۆشن.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە