لە نزیک دوورگەی ئیمراڵی لە تورکیا کەشتییەک ژێرئاوکەوت

15-02-2024
کۆسار عوسمان @KassoOsman
نیشانەکردن تورکیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە نزیک دوورگەی ئیمراڵی سەر بە پارێزگای بورسەی تورکیا، کەشتییەکی بازرگانی ژێرئاوکەوت و شەش کارمەندی کەشتییەکە بێسەروشوێنن. 

کەشتییەکە ناوی (باتوهانا)یە، درێژییەکەی 69 مەترە و تایبەتە بە گواستنەوەی کارگۆ، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 15-2-2024 لە باشووری رۆژئاوای دوورگەی ئیمراڵی ژێرئاوکەوت.  
 
محەممەد دەمیرتاش، پارێزگاری بورسە رایگەیاند، تیمەکانی فریاگوزاری بۆ رزگارکردنی شەش کارمەندی کەشتییەکە چوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە گەڕان کردووە. دەمیرتاش باسی لەوە کرد کە لە دوای رووداوەکە ناوەندی فریاگوزارییان دروستکردووە و لەڕێی چەند تیمێکەوە چاودێریی گەڕان و پشکنینەکە دەکەن و ستافی پێویست دەنێرن. 
 
هەروەها بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی کەناراو رایگەیاند، لە ماوەیەکی کورتدا گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە گەڕان بەدوای ستافی کارمەندانی سەر کەشتییەکە کردووە. 
 
تائێستا هۆکاری ژێرئاوکەوتنی کەشتییەکە نەزانراوە. تیمەکان دەڵێن کاری لەپێشینەیان هەوڵی رزگارکردنی کارمەندانی سەر کەشتییەکەیە کە دەگوترێت هاووڵاتیی تورکیان.
 
شەوی 19-11-2023 بەهۆی زریان و رەشەبا، کەشتییەکی تورکی لە شارۆچکەی ئەرەیلی سەر بە پارێزگای زۆنگوڵداکی تورکیا ژێرئاوکەوت. ئەو کەشتییە بە 12 کارمەندەوە پەیوەندیی لەگەڵ ناوەند پچڕا و بێسەروشوێن بوو. دواتر تەنیا تەرمی پێنجیان دۆزرایەوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کڵچدارئۆغڵو دوای کۆبوونەوەکە قسە بۆ رۆژنامەڤانان دەکات

کڵچدارئۆغڵو: ئەگەر دەمیرتاش لە دەرەوە بووایە کۆتایی بە رووداوەکانی تیرۆر دەهێنا

سەرۆکی پێشووی جەهەپە لەبارەی ئەو سزای زیندانییەی بۆ دەمیرتاش دەرکراوە، گوتی: "دەمیرتاش، ئەگەر لە دەرەوە بووایە، بەردەم سیاسەتی سڤیل زۆر باشتر واڵا دەبوو و دڵنیاشم کۆتایی بە رووداوەکانی تیرۆر دەهێنا. هەر بۆیە هەرگیز دەستبەسەرکرانی بەڕێز دەمیرتاش بە راست نازانم."